Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 10 - Yunus
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 15 — Surah Yunus 10:15
کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه که ڕوون و ئاشکرایه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه ببن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه له‌مه بهێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه، یان بیگۆڕه (به‌شێوه‌یه‌کی تر)، تۆیش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیه له‌خۆمه‌وه ئه‌وه بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکه‌وم جگه ئه‌وه نه‌بێت که به‌وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزایه‌کی سه‌ختی ڕۆژێکی زۆر گه‌وره‌ببم