Back to Languages

Kurdish - Chapter 101 - Al-Qariah

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 1 — Surah Al-Qariah 101:1

(یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت) واته‌: ئه‌و گرمه‌یه‌یی دڵان ده‌له‌رزێنێت

Verse 2 — Surah Al-Qariah 101:2

ئاخۆ_القارعه‌_چی بێت؟

Verse 3 — Surah Al-Qariah 101:3

(تۆ ئه‌ی ئینسان) چی فێری کردویت که‌_القارعه‌_چی یه‌

Verse 4 — Surah Al-Qariah 101:4

ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی وه‌کو په‌پووله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه‌

Verse 5 — Surah Al-Qariah 101:5

کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه‌یان لێ دێت (سووك ده‌بن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه‌)

Verse 6 — Surah Al-Qariah 101:6

جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت

Verse 7 — Surah Al-Qariah 101:7

ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه‌

Verse 8 — Surah Al-Qariah 101:8

ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێرو چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت)

Verse 9 — Surah Al-Qariah 101:9

ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه‌)

Verse 10 — Surah Al-Qariah 101:10

جا تۆ چووزانی (هاویه‌) چیه‌؟

Verse 11 — Surah Al-Qariah 101:11

ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه‌)