Back to Languages

Kurdish - Chapter 11 - Hud

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 17 — Surah Hud 11:17

(ئایه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باس کران) وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌موو شتێکی بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه‌، (ئه‌میش باوه‌ڕی پێیه‌تی چونکه‌) پێغه‌مبه‌رێك به‌ڵگه‌نامه‌ی خوا ده‌خوێنێته‌وه و له پێش ئه‌میشه‌وه په‌یامه‌که‌ی موسا (که ته‌وراته‌) پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بوووه‌، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که ژیرو هۆشمه‌دن) باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ئه‌و ده‌سته و کۆمه‌ڵانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م په‌یامه ناکه‌ن، ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیانه‌، نه‌که‌یت تۆ له‌جۆره گومانێکدا بیت له‌م قورئانه‌و له‌م په‌یامه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه کراوه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن