Back to Languages

Kurdish - Chapter 18 - Al-Kahf

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 82 — Surah Al-Kahf 18:82

دیواره‌که‌ش که چاکم کرده‌وه‌، خاوه‌نه‌که‌ی دوو منداڵی هه‌تیووی شارۆچکه‌که بوون، له‌ژێریدا گه‌نجینه‌یه‌کی (زێڕو زیویان) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه‌، باران و لافاو ده‌ری ده‌خست و ئه‌و خه ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین‌، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه دوو منداڵه‌ش خواناس و چاک بوو، جا په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێک گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت که گه‌وره و به‌هێزبن، ئه‌وسا ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له خۆوه نه‌کردووه‌، ئیتر ئه‌وه بوو ڕاز و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێک ئانجامم ده‌دان