به‌ڕاستی له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئاڵ‌و گۆڕی شه‌وو ڕۆژدا و له‌و كه‌شتیانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریادا و به‌هۆیه‌وه سوود به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ئاوه‌ی كه خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و مارو مێرووی له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیر كردنی هه‌وره‌كان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵ و بیروهۆشیان ده‌خه‌نه‌كارو بیر له ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ده‌كه‌نه‌وه