Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 217 — Surah Al-Baqarah 2:217
پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگی حه‌رامدا (که بریتین له ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جه‌نگ له‌و جۆره مانگانه‌دا کاره‌سات و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا‌و بێ باوه‌ڕی پێی، جه‌نگ له‌مزگه‌وتی حه‌رامدا و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره لای خوا (له کوشتنی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک له مانگی حه‌رامدا) هه‌روه‌ها ئازاردانی ئیماندار تا هاوه‌ڵگه‌ر بێت پاشگه‌ز بێته‌وه تاوانێکه له کوشتن گه‌وره‌تره، (بێگومان بێ باوه‌ڕان) به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت، جا هه‌ر که‌س له ئێوه پاشگه‌ز بێته‌وه له ئاینه‌که‌ی و به کافریش بمرێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان پووچه‌ڵ ده‌بێت له دنیا‌و قیامه‌تدا و ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر