Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 221 — Surah Al-Baqarah 2:221
ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن