Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 231 — Surah Al-Baqarah 2:231
کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه