دایکان (ته‌ڵاقدراو بن یان نه‌ء) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی یان به‌خێوکه‌ری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بکات، ئه‌رک له‌سه‌ر هیچ که‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌که‌یه‌وه، هه‌روه‌ها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆیمنداڵه‌که‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌که‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که باسکران، خۆ ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر کاتێک به ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌که‌یان له شیر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناکات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌کانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه، به‌مه‌رجێک ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن