Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 235 — Surah Al-Baqarah 2:235
هیچ گوناهێکیشتان له‌سه‌ر نی یه له‌وه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکه‌ن (که هێشتا ماوه‌ی دیاریکراویان ته‌واو نه‌بووه و دروست نیه شوو بکه‌نه‌وه)، یاخود له دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گه‌وره به‌ڕاستی زانیویه‌تی که ئێوه له‌مه‌ودوا ناویان ده‌به‌ن و باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌که‌ن به نهێنی به‌ڵێنیان لێ واربگرن، مه‌گه‌ر به‌شێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نه‌بێت، نه‌که‌ن بڕیاری ته‌واوی ماره‌بڕینیان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ی دیاری کراو ته‌واو نه‌بێت و چاکیش بزانن به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونتاندایه، که‌واته خۆتان بپارێزن (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆش‌بوو و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه