Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 247 — Surah Al-Baqarah 2:247
ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (به‌وانه‌ی که ئاماده‌ی جه‌نگ بوون) وتی: ئه‌وه ئیتر خوا به ڕاستی بڕیاری داوه‌و طالوطی ڕه‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت، که‌چی (هه‌ندێکیان) وتیان: چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌و، ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و، ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه! (جووله‌که هه‌میشه ماڵ و سامان ده‌که‌نه پێوه‌ر له هه‌موو شتێکدا)، (پێغه‌مبه‌ره‌که له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی خوا (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه و په‌سه‌ندی کردووه به‌سه‌رتانداو زانست و زانیاری زۆر‌و لاشه‌یه‌کی به‌هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ، خوای گه‌وره‌ش پاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه