Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 249 — Surah Al-Baqarah 2:249
ئینجا له‌کاتێکدا طالوط سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه) و ئه‌وه‌ی ئه‌یچێژێت یان ته‌نها لوێچێک به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خوارده‌وه، که‌مێکیان نه‌بێت، جا کاتێک لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه) ده‌ره‌قه‌تی جالوط و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خوا‌و خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه