خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوهکانیهتی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانستهکانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه