Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 258 — Surah Al-Baqarah 2:258
ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات