Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 259 — Surah Al-Baqarah 2:259
یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه