Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 273 — Surah Al-Baqarah 2:273
(ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی له پێناوی خوادا لێ‌بڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن (به‌هۆی خه‌ریک بوونیان به‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا)، ئه‌وه‌ی نه‌یانناسێت، (ئه‌و هه‌ژارانه ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن)، واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئه‌ی ئیماندار) به ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیمایاندا ده‌یانناسیت، داواناکه‌ن له خه‌ڵکی به‌زۆر شتی لێبسه‌نن و ڕووگیریان بکه‌ن، هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه پێی