Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 2 - Al-Baqarah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 61 — Surah Al-Baqarah 2:61
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیر‌و نیسك و پیاز، مو‌سا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، بهجێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باو‌و باپیرانی خوانه‌ناسیان)