Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 23 - Al-Muminun
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Muminun 23:1
به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون
Verse 2 — Surah Al-Muminun 23:2
ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه
Verse 3 — Surah Al-Muminun 23:3
ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن
Verse 4 — Surah Al-Muminun 23:4
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن
Verse 5 — Surah Al-Muminun 23:5
ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن
Verse 6 — Surah Al-Muminun 23:6
جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات)
Verse 7 — Surah Al-Muminun 23:7
جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن
Verse 8 — Surah Al-Muminun 23:8
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن)
Verse 9 — Surah Al-Muminun 23:9
ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێک‌و پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن
Verse 10 — Surah Al-Muminun 23:10
ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانى به‌هه‌شتن
Verse 11 — Surah Al-Muminun 23:11
ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نى به‌هه‌شتى فیرده‌وس (که به‌رزترین و به نرخترین به‌هه‌شته) و بۆ هه‌میشه ژیانى نه‌بڕاوه‌ى تیادا ده‌به‌نه سه‌ر (له‌و په‌ڕى لاوێتى و ته‌ندروستى ئاسووده‌ییدا)
Verse 12 — Surah Al-Muminun 23:12
سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه
Verse 13 — Surah Al-Muminun 23:13
له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه
Verse 14 — Surah Al-Muminun 23:14
له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێک‌و پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره
Verse 15 — Surah Al-Muminun 23:15
بێگومان سه‌ره‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێت بمرن (له توێى خاک‌دا ده‌بێت مه‌نزڵ بگرن)
Verse 16 — Surah Al-Muminun 23:16
پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه)
Verse 17 — Surah Al-Muminun 23:17
سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه‌و ئێمه هه‌رگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخه‌ین)
Verse 18 — Surah Al-Muminun 23:18
هه ڕ ئێمه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو بارانمان باراندووه‌و ئینجا له ناخى زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، بێگومان ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین
Verse 19 — Surah Al-Muminun 23:19
ئێمه به هۆى ئه‌و ئاوه‌وه چه‌نده‌ها باخ و باخاتى خورماو ڕه‌زمان به‌دى هێناوه بۆتان، (له‌و باخ و باخچانه‌دا) میوه‌هاتى جۆراو جۆرى زۆر‌و زه‌به‌ندمان بۆبه‌دیهێناون، له هه ندێکیان ده‌خۆن
Verse 20 — Surah Al-Muminun 23:20
دره‌ختێکمان بۆ ڕواندوون که له کێوى طور له بیابانى سینا سه‌وز ده‌بێت که ڕۆن و چه‌ورى لێ ده‌رده‌هێنرێت و ئاماده‌یه بۆ که‌سانێك که ده‌یخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌یتونه که هه‌میشه سه‌وزه‌و ته‌مه‌ن درێژه‌و بێ ئه‌رکه‌و کالیسیۆم و ئا‌سن و فۆسفۆڕو ڤیتامینى جۆراو جۆر‌و پڕۆتینى تێدایه، گه‌لێك داوو ده‌رمانیشى لێ ده‌رده‌هێنرێت)
Verse 21 — Surah Al-Muminun 23:21
(به ڕاستى له به‌دیهاتنى ماڵاتیشدا جێگه‌ى سه‌رنج و په‌نده بۆتان که ورد ببنه‌وه‌و به‌دیهێنه‌رى جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکیاندا به‌دى دێت (مه‌به‌ست شیره) ده‌رخوارتان ده‌ده‌ین و چه‌نده‌ها که‌ڵکى زۆرى تر‌ى هه‌یه بۆتان (له پێستیان، له خورى و موویان... هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن (گۆشت و جگه‌رو سه‌رو پێیان به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده ده‌که‌ن و خواردنى خۆشیان لێ دروست ده‌که‌ن)
Verse 22 — Surah Al-Muminun 23:22
له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر که‌شتیه‌کانیش (ده‌گوێزرێنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر له‌گه‌ڵ که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کانتاندا)
Verse 23 — Surah Al-Muminun 23:23
سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى، جا پێى وتن: ئه‌ى قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کى ترتان نیه جگه له‌و، ئایا خۆتان له خه‌شم و قینى ناپارێزن؟
Verse 24 — Surah Al-Muminun 23:24
جا ئه‌وانه‌ى که بێ باوه‌ر بوون له ده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى قه‌ومه‌که‌ى وتیان: (گوێى بۆ مه‌گرن)ئه‌م پیاوه هه‌ر که‌سێکى وه‌ك ئێوه‌یه، زیاتر نیه، ده‌یه‌وێت خۆى بکاته گه‌وره‌تان!! ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت. ئه‌وه فریشته‌ى داده‌به‌زاند، ئێمه ئه‌م هه‌واڵه‌مان له باو‌و باپیرانى پێشووه‌وه نه‌بیستووه
Verse 25 — Surah Al-Muminun 23:25
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که پیاوێکه شێتى سه‌رى لێداوه، هیچى تر نى یه، که‌واته تا ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تى بده‌ن و وازى لێ بهێنن، (یان کۆڵ ده‌دات، یان ده‌مرێت)
Verse 26 — Surah Al-Muminun 23:26
ئه‌وسا نوح وتى: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه چونکه بڕوایان پێ نه‌کردم
Verse 27 — Surah Al-Muminun 23:27
ئینجا ئێمه‌ش ئه‌گادارمان کرد که که‌شتیه‌که دروست بکه له ژێر چاودێرى و نیگاى ئێمه‌دا، جا هه‌ر کاتێك فه‌رمانى ئێمه ده‌رچوو، ته‌نووره‌که فواره‌ى کرد‌و ئاوى لێ ده‌رهات، ئه‌وه له هه‌موو جۆرێك جووتێك سوار بکه، هه‌روه‌ها خاو‌و خێزانت جگه له‌وانه‌ى که پێشتر بڕیارى غه‌رق بوونیان له‌سه‌ر دراوه، جا ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کرد‌و (باوه‌ڕیان نه‌هێنا) لێم مه‌پاڕێره‌وه، چونکه به ڕاستى ئه‌وانه هه‌موو نوقم کراون (له زریانه‌که‌دا)
Verse 28 — Surah Al-Muminun 23:28
جا کاتێك خۆت و ئه‌وانه‌ى هاوڕێ و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سوار بوون (ئه‌ی نوح تۆ) ئه‌وه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار
Verse 29 — Surah Al-Muminun 23:29
هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت)
Verse 30 — Surah Al-Muminun 23:30
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه
Verse 31 — Surah Al-Muminun 23:31
له‌وه‌ودوا له دوای ئه‌وان قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دیهێنا
Verse 32 — Surah Al-Muminun 23:32
ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟
Verse 33 — Surah Al-Muminun 23:33
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی و بڕوایان به پێشهاتی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو و له ژیانی دنیادا له نازو نیعمه‌تی زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردبوون وتیان، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ته‌نها به‌شه‌رێکه وه‌ك ئێوه، له‌و شتانه ده‌خوات که ئێوه لێی ده‌خۆن و له‌و شتانه ده‌خواته‌وه که ئێوه لێی ده‌خۆنه‌وه
Verse 34 — Surah Al-Muminun 23:34
جا ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌شه‌رێکی وه‌کو خۆتان ببن، ئه‌وه به ڕاستی ئیتر ئێوه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن
Verse 35 — Surah Al-Muminun 23:35
ئایا هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌کات به‌وه‌ی کاتێك بمرن و ببنه‌وه به خاك و ئێسك، ئێوه ده‌رئه‌هێنرێنه‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه و له خاك ده‌ربهێنرێنه‌وه؟
Verse 36 — Surah Al-Muminun 23:36
دووره و زۆر دووره ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که لێتان ده‌کرێت بێته دی و (زیندوو بکرێنه‌وه)
Verse 37 — Surah Al-Muminun 23:37
ژیان ته‌نها ژیانی ئه‌م دنیایه‌مانه‌و هیچی تر نی یه، ده‌ژین و ده‌مرین و ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه
Verse 38 — Surah Al-Muminun 23:38
ئه‌م پیاوه (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه) درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئێمه‌ش بڕوای پێ ناکه‌ین
Verse 39 — Surah Al-Muminun 23:39
(ئه‌میش وه‌ك نوح) وتی: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشه چونکه ئه‌وانه منیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێنه‌کردم
Verse 40 — Surah Al-Muminun 23:40
خوای گه‌وره فه‌رمووی: دڵنیابه به‌م زووانه په‌شیمان ده‌بنه‌وه
Verse 41 — Surah Al-Muminun 23:41
ئه‌وسا ده‌نگێکی به‌هێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی ته‌قاندن) کردمانن به که‌ف و کوڵ و چیلکه‌و چه‌وێڵی سه‌ر ئاو، ده‌با له‌وه‌و لاترچن قه‌ومی سته‌مکار
Verse 42 — Surah Al-Muminun 23:42
پاشان له دوای ئه‌وان چه‌ند قه‌ومێکی ترمان هێنایه کایه‌وه (ساڵه‌ها ژیان و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ر بوون)
Verse 43 — Surah Al-Muminun 23:43
هه‌ر میلله‌تێك کاتێك بڕیاری له‌ناو بردنی ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره نه پێش ده‌که‌وێت نه دوا ده‌خرێت به‌ڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕووده‌دات
Verse 44 — Surah Al-Muminun 23:44
پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی. ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌ته‌مان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن
Verse 45 — Surah Al-Muminun 23:45
پاشان موسا‌و هاروونی برایمان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانماندا و به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان پێبه‌خشین (له‌سه‌ر ڕاستی په‌یامه‌که‌یان)
Verse 46 — Surah Al-Muminun 23:46
بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی، که‌چی خۆیان به‌گه‌وره زانی و قه‌ومێکی لووت به‌رز بوون
Verse 47 — Surah Al-Muminun 23:47
(فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه‌ن)
Verse 48 — Surah Al-Muminun 23:48
(دوای چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر باوه‌ڕیان پێنه‌کردن و به درۆیان زانین، بۆیه چونه ڕیزی تیاچووه‌کانه‌وه
Verse 49 — Surah Al-Muminun 23:49
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به‌موسا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ومه‌که‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر
Verse 50 — Surah Al-Muminun 23:50
هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر توانایی خۆمان) و ئێمه هه‌ردووکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا
Verse 51 — Surah Al-Muminun 23:51
ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن
Verse 52 — Surah Al-Muminun 23:52
هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاکو ته‌نهای ئێوه، (به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی)و من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانی من بپارێزن
Verse 53 — Surah Al-Muminun 23:53
به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی بیر‌و بۆچوونی خۆیان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه کرد (له به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی لایاندا)، هه‌موو ده‌سته‌و تاقمێك به‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌یانه دڵخۆشن
Verse 54 — Surah Al-Muminun 23:54
جا وازیان لێ بهێنه با تا ماوه‌یه‌ك له گومڕایی و سه‌ر لێ شێواویی و سه‌رگه‌ردانی خۆیاندا گیر بخۆن
Verse 55 — Surah Al-Muminun 23:55
ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)
Verse 56 — Surah Al-Muminun 23:56
نه‌خێر، وانی یه، مه‌به‌ستمانه به‌په‌له له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان بکه‌ین؟ به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ستی پێ ناکه‌ن
Verse 57 — Surah Al-Muminun 23:57
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت
Verse 58 — Surah Al-Muminun 23:58
ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن
Verse 59 — Surah Al-Muminun 23:59
ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن
Verse 60 — Surah Al-Muminun 23:60
ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونکه ئه‌وانه بێگومانن که بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
Verse 61 — Surah Al-Muminun 23:61
ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا
Verse 62 — Surah Al-Muminun 23:62
ئێمه هیچ ئه‌رکێك ناده‌ین به‌سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی توانای خۆیدا، جا ئێمه دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌موو که‌سێکمان لایه که حه‌ق گۆیه (گوفتارو کرداره‌کانی تێدا تۆمار کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه) ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت
Verse 63 — Surah Al-Muminun 23:63
به‌ڵام خوا نه‌ناسان له‌م نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و چاکه‌خوازیانه سه‌ریان ده‌رناچێت و تێی نا‌گه‌ن، کار‌و کرده‌وه‌ی تریشیان هه‌یه (جیایه له کرده‌ی ئیمانداران) به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
Verse 64 — Surah Al-Muminun 23:64
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌ستبه‌جێ ئیتر ئاهو ناڵه‌و گریه‌و زاریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه
Verse 65 — Surah Al-Muminun 23:65
(له قیامه‌تیشدا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه چرکه‌تان لێوه نه‌یه‌ت و هاوار نه‌که‌ن، چونکه بێگومان ئێوه له لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ جۆره پشتگیریه‌کتان لێ ناکرێت
Verse 66 — Surah Al-Muminun 23:66
جا ئێوه کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه که چی پشتان تێده‌کردو به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و خۆتان لێ ده‌شارده‌وه و دژایه‌تیتان ده‌کرد
Verse 67 — Surah Al-Muminun 23:67
له کاتێکدا خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا شه‌و گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر
Verse 68 — Surah Al-Muminun 23:68
ئایا (بێ باوه‌ڕان) ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه، یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باو‌و باپیرانی دێرینیان ڕه‌وانه نه‌کراوه؟
Verse 69 — Surah Al-Muminun 23:69
یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوا به په‌یامه‌که‌ی نه‌که‌ن و دژی بوه‌ستن
Verse 70 — Surah Al-Muminun 23:70
یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: شێتی سه‌ری لێداوه، نه‌خێر، وانی یه، به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن
Verse 71 — Surah Al-Muminun 23:71
ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن)
Verse 72 — Surah Al-Muminun 23:72
ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له به‌رامبه‌ر هیدایه‌تیانه‌وه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره، ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزی
Verse 73 — Surah Al-Muminun 23:73
بێگومان تۆ بانگیان ده‌که‌یت بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست
Verse 74 — Surah Al-Muminun 23:74
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوا ناهێنن به قیامه‌ت وێڵ و لاده‌رن له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست
Verse 75 — Surah Al-Muminun 23:75
خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین، ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن
Verse 76 — Surah Al-Muminun 23:76
سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه
Verse 77 — Surah Al-Muminun 23:77
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نا‌ئومێد ده‌بن
Verse 78 — Surah Al-Muminun 23:78
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن
Verse 79 — Surah Al-Muminun 23:79
ئه‌و زاته‌یه له زه‌ویدا به‌رپای کردوون و بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام (له ڕۆژی قیامه‌تدا) هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆ ده‌کرێنه‌وه
Verse 80 — Surah Al-Muminun 23:80
ئه‌و زاته‌شه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، گۆڕینی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کار ناهێنن؟ ژیریتان ناخه‌نه‌کار؟
Verse 81 — Surah Al-Muminun 23:81
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی پێشین قسه کۆنه‌کان ده‌ڵێنه‌وه‌و
Verse 82 — Surah Al-Muminun 23:82
ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسك ئایا ئێمه دووباره زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟
Verse 83 — Surah Al-Muminun 23:83
به ڕاستی ئێمه و باو‌و باپیرانمان له‌م جۆره به‌ڵێنانه‌مان پێشتر پێ‌درابوو، ئه‌م قسه‌و به‌ڵێنانه داستانی پێشینه‌کانه
Verse 84 — Surah Al-Muminun 23:84
تۆش پێیان بڵێ: باشه زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه، ئه‌گه‌ر زیره‌ك و هۆشیارن؟ ئه‌گه‌ر شت ده‌زانن؟
Verse 85 — Surah Al-Muminun 23:85
سه‌رئه‌نجام هه‌ر دان به ڕاستیدا ده‌نێن و ده‌ڵێن: هه‌رخوا، خاوه‌نیانه، هه‌ر په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریانه. ئه‌وسا پێیان بڵێ: جا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
Verse 86 — Surah Al-Muminun 23:86
پێیان بڵێ؛ ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره‌و فراوانه؟ (ئاسمانه‌کان و زه‌وی له به‌رامبه‌ر عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا، وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی په‌نجه وایه له پاڵ چیایه‌کی گه‌وره‌دا)
Verse 87 — Surah Al-Muminun 23:87
سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن: هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له کێ یاخی ده‌بن؟)
Verse 88 — Surah Al-Muminun 23:88
(هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه‌و که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و زاته، که‌س په‌نا بدات، ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن
Verse 89 — Surah Al-Muminun 23:89
(سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌مه‌ش) ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ست خوایه، تۆش بڵێ: که‌واته چۆن جادووتان لێ ده‌کرێت؟ که ئه‌مه ده‌زانن
Verse 90 — Surah Al-Muminun 23:90
نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ هێناون، به ڕاستی نه‌فامان هه‌میشه درۆزنن
Verse 91 — Surah Al-Muminun 23:91
هه‌رگیز خوا که‌سی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و هیچ خوایه‌کی له‌گه‌ڵدا نی یه، چونکه ئه‌و کاته هه‌ر خوایه‌ك ده‌چوو به‌لای دروستکراوانی خۆیه‌وه‌و هه‌ندێکی خۆی بڵند ده‌کرد به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (ئه‌وسا بوونه‌وه‌ر تێکده‌چوو)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ زاتی خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (خوا نه‌ناسان) هه‌ڵی ده‌به‌ستن و ده‌یڵێن
Verse 92 — Surah Al-Muminun 23:92
(ئه‌و زاته) زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، هه‌روه‌ها زانای دیار‌و ئاشکراکانه، به‌رزی و بڵندی بۆ ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (نه‌فامان) ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵی
Verse 93 — Surah Al-Muminun 23:93
بڵێ: په‌روه‌ردگارا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نیشاندام که له توێی هه‌ڕه‌شه‌کانتدا پێت ڕاگه‌یاندوون
Verse 94 — Surah Al-Muminun 23:94
ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارا مه‌مخه‌ره ڕیزی قه‌ومی سته‌مکاره‌وه
Verse 95 — Surah Al-Muminun 23:95
بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بده‌ین
Verse 96 — Surah Al-Muminun 23:96
هه‌وڵ بده به‌چاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هه‌ڵه‌و ناڕێکی ناحه‌زانه‌وه بنێیت و خه‌مت نه‌بێت ئێمه چاك ئاگادارین له گوفتارو قسه‌ی ناڕه‌وایان
Verse 97 — Surah Al-Muminun 23:97
(خۆت بسپێره به‌خواو) بڵێ: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان
Verse 98 — Surah Al-Muminun 23:98
په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن)
Verse 99 — Surah Al-Muminun 23:99
(خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا
Verse 100 — Surah Al-Muminun 23:100
به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت
Verse 101 — Surah Al-Muminun 23:101
جا کاتێك فوو ده‌کرێت به _صور_دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه
Verse 102 — Surah Al-Muminun 23:102
ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی قورس بێت، ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون
Verse 103 — Surah Al-Muminun 23:103
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خه‌سارو ڕیسوا کردووه، ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر
Verse 104 — Surah Al-Muminun 23:104
بڵێسه‌ی ئاگر چڕ‌و چاویان ده‌برژێنێت، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناکه)
Verse 105 — Surah Al-Muminun 23:105
(ئه‌وسا خوا پرسیاریان لێ ده‌کات) ئایا کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی من به‌سه‌رتاندا نه ده‌خوێنرایه‌وه؟ که‌چی ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به درۆتان ده‌زانی؟
Verse 106 — Surah Al-Muminun 23:106
(سه‌ره‌نجام به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی سه‌رشانی گرتین و زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئێمه که‌سانێکی گومڕا بووین
Verse 107 — Surah Al-Muminun 23:107
په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین
Verse 108 — Surah Al-Muminun 23:108
(خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن
Verse 109 — Surah Al-Muminun 23:109
چونکه به ڕاستی کاتی خۆی ده‌سته‌یه‌ك له به‌نده ئیمانداره‌کانم ده‌یانوت؛ په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت
Verse 110 — Surah Al-Muminun 23:110
که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك یادی منیان له بیر بردنه‌وه‌و ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین
Verse 111 — Surah Al-Muminun 23:111
(جا با بزانن که) بێگومان ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه که خۆگر بوون، به ڕاستی هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن
Verse 112 — Surah Al-Muminun 23:112
(ئه‌وسا خوای گه‌وره) لێیان ده‌پرسێت: ئه‌وه چه‌ند ساڵ له زه‌ویدا ژیانتان برده سه‌ر
Verse 113 — Surah Al-Muminun 23:113
(دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك (دیاره که ژیانی دنیا له چاوی ژیانی نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یی دا زۆر کورت و کۆتاو که‌م دێته به‌ر چاو، یاخود جیهانی به‌رزه‌خ وه‌کو ڕۆژێك یان که‌متر هه‌ستی پێ ده‌کرێت)، له‌و که‌سانه بپرسن که بیر‌و هۆشیان لای خۆیانه‌و حسابی ژماره‌و کات ده‌که‌ن
Verse 114 — Surah Al-Muminun 23:114
(خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: له ڕاستیدا مانه‌وه‌تان له دنیادا هه‌ر زۆر که‌م بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌تانزانی؟
Verse 115 — Surah Al-Muminun 23:115
ئایا گومانتان واده‌برد که به ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان به بێ مه‌به‌ست دروست کردووه‌و ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه؟
Verse 116 — Surah Al-Muminun 23:116
به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته، خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدارو به‌ڕێزه
Verse 117 — Surah Al-Muminun 23:117
ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به ڕاستی حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومان بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناسان سه‌رفراز نابن
Verse 118 — Surah Al-Muminun 23:118
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت