Back to Languages

Kurdish - Chapter 3 - Al-Imran

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 152 — Surah Al-Imran 3:152

سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود)دا، هه‌ر به‌مۆڵه‌ت و یارمه‌تی ئه‌و، (دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون (له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌نگه‌رتان چۆڵ کرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد، هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته‌، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه‌، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆشبوو و خوا فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران