Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 4 - An-Nisa
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 119 — Surah An-Nisa 4:119
سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن، هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ڵقه له‌گوێکانی به‌ناو زانا ده‌ستکاریی جینات و سیفاتی ڕه‌چه‌ڵه‌کیی ده‌که‌ن و به‌گوێی شه‌یتان ده‌که‌ن، ئاده‌میزادو زینده‌وه‌ران تێکده‌ده‌ن، جگه له‌هه‌ندێکیان نه‌بێت که مه‌به‌ستیان خزمه‌تی ئاده‌میزاده)، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه