Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 4 - An-Nisa
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 127 — Surah An-Nisa 4:127
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه لهمهوپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوک‌دا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی