Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 4 - An-Nisa
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 135 — Surah An-Nisa 4:135
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه ڕاگری دادوه‌ری بن و شایه‌تیی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تیه‌که‌شتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ندبێت یان هه‌ژار خوا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان چاکتر ده‌زانێت له ئێوه (واته به‌ته‌ماعی ده‌وڵه‌مه‌ندی له دادپه‌روه‌ری لامه‌ده‌ن و به‌هۆی نه‌داریی و به‌زه‌یی بێ جێ له حه‌ق لامه‌ده‌ن) نه‌که‌ن شوێن ئاره‌زووی نه‌فس بکه‌ون له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئێوه پێچ لێ بده‌ن (زمان بگۆرن) و شایه‌تی ناحه‌ق بده‌ن، یان پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن خوا ئاگاداره به کار‌و کرده‌وه‌تان