Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 4 - An-Nisa
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 46 — Surah An-Nisa 4:46
هه‌ندێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو قسه له‌جێی خۆیدا ده‌سکاریی ده‌که‌ن و جێ گۆرکێی پێده‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (به کینه‌وگاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به‌قسه‌شمان نه‌کردیت!! گوێ بگره ده‌ک گوێت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان وت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته ته‌عنه و ڕه‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان بیانوتایه: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێبگه‌ین) چاکترو ڕاستترو به‌نرختر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاک نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه، بۆیه باوه‌ڕناهێنن که‌مێک نه‌بێت