Back to Languages

Kurdish - Chapter 5 - Al-Maidah

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 110 — Surah Al-Maidah 5:110

ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبره‌ئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه‌، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه‌