Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 5 - Al-Maidah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 18 — Surah Al-Maidah 5:18
جووله‌که‌و گاور ده‌یانوت: ئێمه ڕۆڵه‌ی خوا‌و خۆشه‌ویست و نزیکی ئه‌وین، پێیان بڵێ: که‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان سزاتان ده‌دات (له دنیادا به‌ئاشکرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش ده‌هێنێت، سزای قیامه‌تیش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئێوه خۆتان ئاوا به‌گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و خۆتان جیا مه‌که‌نه‌وه) نه‌خێر وانیه، چونکه ئێوه‌ش به‌شه‌ر و ئاده‌میزادێکن له‌و خه‌ڵکه‌ی که دروستی کردووه، ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشده‌بێت، ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت سزای بدات سزای ده‌دات (ئه‌ڵبه‌ته له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا) هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای ئه‌و زاته‌یه