Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 5 - Al-Maidah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 2 — Surah Al-Maidah 5:2
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستکاری دروشمه‌کانی خوا مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه (به‌تایبه‌ت دروشمه‌کانی حه‌ج و عه‌مره) هه‌روه‌ها مانگه‌کانی حه‌رام (که: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مه‌ده‌ن و ئه‌و قوربانیه‌ش که ده‌کرێت (مه‌رجه‌کانی مه‌شێوێنن) و ئه‌و ملوانکانه‌ی (ده‌کرێته ملی ئاژه‌ڵ، که نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نیان بڕیاریداوه بکرێن به‌قوربانی) لێی مه‌که‌نه‌وه و ڕێگه له‌وانه مه‌گرن که دێن بۆ (طواف)ی که‌عبه‌و له‌کاتێکدا به‌ئومێدی فه‌زڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوان، کاتێک ئیحرام ده‌شکێنن، ئه‌وه بۆتان هه‌یه ڕاو بکه‌ن، هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی که‌سانێک که نه‌یانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی که‌عبه بکه‌ن، مه‌که‌نه هۆی ده‌ستدرێژی و به‌رپاکردنی ناخۆشی، یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت