Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 5 - Al-Maidah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 41 — Surah Al-Maidah 5:41
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) با غه‌مبارت نه‌کات ئه‌وانه‌ی که به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن، له‌وانه‌ی که به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه، به‌ڵام دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که و زۆر گوێگرن بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه، زۆر گوێبیستن بۆ خه‌ڵکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات، قسه ده‌گۆڕن و قسه وه‌کو خۆی ناگێڕنه‌وه، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌نێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه و سزای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز تۆ خاوه‌نی هیچ شتێک نابیت له‌لایه‌ن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئه‌و، ئائه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاته‌وه (چونکه خۆشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه