Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 5 - Al-Maidah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 64 — Surah Al-Maidah 5:64
ئه‌و جوله‌که (نه‌فام و خوانه‌ناسانه) ده‌یانوت: خوا ده‌ستی ده‌ستی به‌ستراوه و خێری له‌ده‌ست نابێته‌وه!! ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو و بێ خێر‌و که‌له‌پچه و تووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسه‌یان، نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو دوو ده‌سته‌ی (پڕ له به‌ره‌که‌تی په‌روه‌ردگار) هه‌میشه و به‌رده‌وام کراوه‌یه، چۆنی بوێت و چه‌ندی بوێت ده‌یبه‌خشێت! سوێند بێت زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت که قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له کوفردا، ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له‌نێوانیاندا به‌رپاکردووه، هه‌ر کاتێک ده‌یانه‌وێت جه‌نگ به‌رپا بکه‌ن و ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه و نایه‌ڵێت ته‌شه‌نه بکات، ئه‌وانه زۆر به‌په‌له و به‌گه‌رمی هه‌وڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان ده‌ده‌ن له زه‌ویدا، خوایش ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که تۆوی خراپه ده‌چێنن