Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 5 - Al-Maidah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 70 — Surah Al-Maidah 5:70
سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئێمه په‌یمانمان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرتووه (که له ڕێبازی یه‌کتاناسی و چاکه‌کاریی لانه‌ده‌ن)، چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکیشمان بۆ ڕه‌وانه کردوون، هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یان به‌دڵ نه‌بوو بێت (به‌هۆی لاساریی و ده‌روون ئاڵۆزیی خۆیانه‌وه یاخود به‌ئاره‌زووی ئه‌وانی نه‌کردبێت) ده‌سته‌یه‌کیان (به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان) به‌درۆ زانیووه، ده‌سته‌یه‌کی تریشیان په‌لاماریان داون و (شه‌هیدیان کردوون)