Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 59 - Al-Hashr
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 2 — Surah Al-Hashr 59:2
ئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لایه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر)