Back to Languages

Kurdish - Chapter 6 - Al-Anam

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 12 — Surah Al-Anam 6:12

لێیان بپرسه ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هی کێ یه‌؟ (هه‌ر خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه و) بڵێ: هه‌ر هی خوایه‌، که ڕه‌حم و میهره‌بانی له‌سه‌ر خۆی فه‌رز کردووه‌، سوێند بێت به‌خوا به‌ره‌و ڕۆژی قیامه‌ت که هیچ شکوگومانی تیادا نیه کۆتان ده‌کاته‌وه‌، (هه‌رچه‌نده‌) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاندو بیریان له قیامه‌ت نه‌کرده‌وه‌، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن