Back to Languages

Kurdish - Chapter 6 - Al-Anam

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 158 — Surah Al-Anam 6:158

ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین