Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 6 - Al-Anam
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 91 — Surah Al-Anam 6:91
(جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که مو‌سا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن