Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 6 - Al-Anam
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 99 — Surah Al-Anam 6:99
ئه‌و خوایه زاتێکه که له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێکی پێ ده‌رده‌هێنین و شینی ده‌که‌ین، ئینجا لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین (وه‌ک گوڵه‌گه‌نم و چوڵتوک و گه‌نمه‌شامی.. هتد) له دارخورماش له هه‌ندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش، هه‌یانه له ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ک ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێک به‌ر ده‌گرێت، پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێک قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌ی تێداکرا بۆتان) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆ که‌سانێک که ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن (به‌و به‌دی هێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت)