Back to Languages

Kurdish - Chapter 7 - Al-Araf

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 29 — Surah Al-Araf 7:29

ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه‌، له‌کاتی هه‌رپه‌رستن و نوێژێکدا، له هه‌موو مزگه‌وتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان به‌ڕاستی له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و بیپه‌رستن و لێی بپاڕێنه‌وه‌، له‌کاتێکدا دینداری بێگه‌ردو دڵسۆزانه هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌یه‌، چونکه هه‌ر چۆن دروستی کردوون له سه‌ره‌تاوه‌، له ئاینده‌شدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌