ڕه‌وا نه‌بوو بۆ دانیشتوانی مه‌دینه و بیابان نشینانی ده‌وروبه‌ری دوا بکه‌ون (له جیهاد و غه‌زا) له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و خۆیان خۆشتر بوێت له‌و، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی هیچ تینوویه‌تی و ماندوو بوون و برسێتیه‌کیان تووش نه‌ده‌هات له‌پێناوی خوادا (به‌زایه بچێت) و نه‌ده‌چوونه هیچ شوێنێک و پێیان نه‌ده‌خسته هیچ جێیه‌ک بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت بن و ده‌ستیان له هیچ دوژمنێک نه‌ده‌وه‌شان، که نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌کارو کرده‌وه‌یه‌کی چاک بۆیان تۆمار نه‌کرێت، به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران به زایه نادات