Back to Languages

Kurdish - Chapter 107 - Al-Maun

Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink

Verse 1 — Surah Al-Maun 107:1

ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟

Verse 2 — Surah Al-Maun 107:2

که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت

Verse 3 — Surah Al-Maun 107:3

هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران

Verse 4 — Surah Al-Maun 107:4

جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك

Verse 5 — Surah Al-Maun 107:5

ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن

Verse 6 — Surah Al-Maun 107:6

ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن)

Verse 7 — Surah Al-Maun 107:7

(هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك