Back to Languages
Kurdish - Chapter 32
Translation by Burhan Muhammad Amin
Verse 1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده
Verse 2
دابه‌زاندنی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه هیچ گومانی تێدانیه
Verse 3
ئایا خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: (محمد صلی الله علیه وسلم) ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه؟ نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو قورئان حه‌ق و ڕاسته و له‌لایه‌ن پروه‌ردگارته‌وه نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌وم و هۆزێک بێ‌دار بکه‌یته‌وه که پێش تۆ بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کیان بۆ نه‌هاتووه، تاڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمان بگرنه‌به‌ر
Verse 4
خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کار‌و فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانی‌تان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن
Verse 5
ئه‌و خوایه له ژوور ئاسمانه‌وه کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی ئێوه که ده‌یکه‌ن
Verse 6
ئا ئه‌و خوایه زانایه به نهێنی و ئاشکراکان، له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانیشه
Verse 7
ئه‌و خوایه زاتێکه هه‌موو شتێکی به‌چاکی و ڕێکوپێکی به‌دیهێناوه، له‌سه‌ره‌تاوه ئاده‌میزادی له قوڕ دروست کردووه
Verse 8
پاشان زنجیره‌ی نه‌وه‌کانی له ئاوێکی ساده و بێ‌نرخ به‌دیهێناوه
Verse 9
پاشان ئاده‌میزاده به‌ڕێک و پێکی ڕێکخست، له ڕوح و گیانێک که خۆی خاوه‌نیه‌تی فووی پێداکرد، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێبه‌خشیون، که‌متان سوپاسگوزارن
Verse 10
(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ئایه ئه‌گه‌ر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زه‌ویدا، ئایا جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێینه‌وه؟! نه‌خێر ون نابن! به‌ڵکو ئه‌وانه (هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپوچ ده‌که‌ن ئه‌گینا له بنه‌ڕه‌تدا به ئاماده بوونی به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاریان) بێ باوه‌ڕن
Verse 11
جا پێیان بڵێ: فریشته‌ی گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت، له‌وه‌ودوا بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه
Verse 12
ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێك ئه‌و تاوانبارانه (که باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو) خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕن له‌به‌رده‌م دادگای خواییدا، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه ئیتر به‌چاوی خۆمان بینیمان، به گوێی خۆمان بیستمان ئه‌وه‌ی بڕوامان پێی نه‌بوو، ئێسته‌ش ئێمه بگێڕه‌وه بۆ دنیا مه‌رج بێت هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ین، ئێمه ئێسته ته‌واو دڵنیاین
Verse 13
بێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد (به‌ناچاری و به‌بێ ویستی خۆیان)، به‌ڵام بڕیاری من ئه‌وه‌یه (که ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان سه‌ربه‌ست و سه‌رپشك و ئازاد بکه‌م، سه‌رئه‌نجامیش) هه‌ر دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له په‌ریه‌کان و له خه‌ڵکی تێکرا، (له‌وانه‌ی بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانی نه‌بوو)
Verse 14
ده‌ی که‌واته بچێژن ماده‌م ئێوه ئه‌م ڕۆژه‌تان فه‌رامۆش کرد، ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئێوه پشتگوێ ده‌خه‌ین، بچێژن ئێش و سزای نه‌بڕاوه، له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌تانکرد
Verse 15
به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه بڕوا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌هێنن، کاتێك یاداوه‌ری ده‌کرێن پێی، خێرا سوژده ده‌به‌ن ته‌سبیحات و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك فیزیان نیه و خۆیان به‌گه‌وره نازانن
Verse 16
(ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێمه‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن
Verse 17
جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا
Verse 18
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی ئیماندار بوو بێت وه‌ك ئه‌و که‌سه‌یه که تاوانبار بوو بێت؟ وه‌ك یه‌ك نین
Verse 19
به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، شوێنیان باخچه‌کانی به‌هه‌شته (که بۆ هه‌میشه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه‌یانه)، هه‌ر له‌وێ داده‌به‌زن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یانکرد
Verse 20
ئه‌وانه‌ش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك ویستیان لێی ده‌رچن، ده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ ناوی، پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که بڕواتان پێی نه‌بوو
Verse 21
سوێند به‌خوا ئێمه تاڵاو له دنیادا ده‌که‌ین به‌گه‌رویاندا، بێجگه له سزای ڕیشه‌که‌نکردنیان، بۆئه‌وه‌ی هۆش و بیربکه‌نه‌وه‌و بیرێك بکه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان
Verse 22
جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که به فه‌رمووده‌کانی خوا یاداوه‌ری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دات، به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبار‌و تاوانکاران ده‌ستێنین
Verse 23
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ گومانت نه‌بێت له دیداری موسا‌و له‌وه‌ش که ته‌ورات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خشراوه به‌و، ئه‌و کاته ئێمه ته‌وراتمان کرد به ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل
Verse 24
پاشان که نه‌وه‌ی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کرده پیشه‌یان کردمانن به پێشه‌واو ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین، ئه‌و کاته دڵنیایی و بڕوایه‌کی ته‌واویان هه‌بوو به ئایه‌ته‌کانی ئێمه (شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه بوون)
Verse 25
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی (دوای ئه‌وه‌ی که بوونه چه‌نده‌ها ده‌سته و گرۆ) له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌یه‌ك جیایان ده‌کاته‌وه، چاك و خراپیان دیاری ده‌کات له‌و شتانه‌دا که‌وا ئه‌وان کێشه‌یان تێدا ده‌کرد و ڕووبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بوونه‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستانه‌وه
Verse 26
ئایا ئه‌وه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌وه‌ی: ئێمه پێش ئه‌مان چه‌نده‌ها جیل و نه‌وه‌مان له‌ناوبردوه، به‌ناو ماڵه‌کانیاندا دێن و ده‌چن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیمه‌نانه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، ئایا ئه‌وه نابیستن؟
Verse 27
ئایا سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی چۆن ئێمه ئاوکێش ده‌که‌ین و ده‌یبه‌ین بۆ زه‌وی وزاری وشك و بێ ڕوه‌ك جا به‌و ئاوه ڕوه‌ك و گژوگیا ده‌رده‌هێنین که ماڵاتیان و خۆیشیان لێی ده‌خۆن، ئایا ئه‌وه نابینن و سه‌رنج ناده‌ن؟
Verse 28
بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، ئه‌وه که‌ی ئه‌م جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمانداره پێش دێت، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟
Verse 29
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمان، باوه‌ڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (په‌شیمانییش سوودی نابێت)
Verse 30
جا تۆ ڕوویان لێ وه‌رگێڕه و گوێیان مه‌ده‌رێ، به‌ڵکو چاوه‌ڕوان به، به‌ڕاستی ئه‌وانه چاوه‌ڕوانن