Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 38 - Sad
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Sad 38:1
(ص) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقره) بده، سوێند به‌م قورئانه که خاوه‌نی ئامۆژگاری و شکۆمه‌ندی و قه‌در و ڕێزه
Verse 2 — Surah Sad 38:2
که‌چی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون (بڕوا به‌م قورئانه پیرۆزه ناهێنن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که‌م و کووری و ناته‌واوی له‌م قورئانه‌دا هه‌بیت) به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆیان به‌زل ده‌زانن و بڕیاریانداوه لووت به‌رز بن له ئاستیدا و دژایه‌تی بکه‌ن
Verse 3 — Surah Sad 38:3
چه‌نده‌ها گه‌ل و نه‌وه‌مان پێش نه‌مان له‌ناو بردووه (له‌کاتی ده‌سپێکردنی سزای ئێمه‌دا)هاواریان ده‌کرد، شیوه‌ن و زاریان بوو، به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو، وه‌ختی ڕزگاربوون به‌سه‌رچوو
Verse 4 — Surah Sad 38:4
بێ باوه‌ڕه‌کان سه‌رانسوڕما له‌وه‌ی که بیدارکه‌ره‌وه‌یه‌ک له خۆیان هاتووه بۆیان و وتیان: ئائه‌مه جادوگه‌رێکی زۆر درۆزنه
Verse 5 — Surah Sad 38:5
(هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا پێتان سه‌یر نیه) هه‌موو خواکانی کردووه به یه‌ک خوا، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه
Verse 6 — Surah Sad 38:6
ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌وره‌کانیان ڕۆیشتن بۆ لای یه‌کتر، داوای پابه‌ندی و خۆگریان ده‌کرد، له پێناو بته‌کانیاندا و ده‌رباره‌ی بانگه‌وازی یه‌کخواناسی ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکه مه‌به‌ستێکی تیادایه (که ببێته گه‌وره)
Verse 7 — Surah Sad 38:7
ئێمه ئه‌م ده‌نگوباسه‌مان له کۆتا ئایندا (که ئاینی مه‌سیحیه و سێ خوا ده‌په‌رستن) نه‌بیستووه! ئه‌مه هه‌ر ته‌نها شتێکی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست و دروستکراوه
Verse 8 — Surah Sad 38:8
هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا ڕه‌وایه له نێوان ئێمه‌ماناندا قورئان بۆ محمد صلی الله علیه وسلم دابه‌زێت؟! خوا ده‌فه‌رموێت: نه‌خێر، ئه‌وانه هه‌ر له گوماندان به‌رامبه‌ر قورئانه‌که‌ی من، جا ئه‌گه‌ر سزا‌و ئازاری من بچێژن (ئه‌وسا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن)؟
Verse 9 — Surah Sad 38:9
مه‌گه‌ر ئه‌مانه گه‌نجینه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته که زاتێکی باڵاده‌ست و به‌خشنده‌یه (تا دیاریکردنی پێغه‌مبه‌ریش به‌ویستی ئه‌وان بێت)؟
Verse 10 — Surah Sad 38:10
ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن، تا خێر‌و بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارێک به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان و ده‌ست بخه‌نه کاروباری خوا
Verse 11 — Surah Sad 38:11
سه‌ربازانێکی زۆر وا له‌وێن، له ده‌سته‌و گرۆ جۆر به جۆره‌کان، هه‌میشه تێکده‌شکێن
Verse 12 — Surah Sad 38:12
پێش ئه‌مان قه‌ومی نوح و عاد و فیرعه‌ونی خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵات (مه‌به‌ست ئه‌هرامه‌کانه)
Verse 13 — Surah Sad 38:13
هه‌روه‌ها ثمود، قه‌ومی صالح و قه‌ومی لوط و خاوه‌ن باخه چڕ‌و پڕه‌کان، ئائه‌و ده‌سته و گرۆیانه (هه‌ر هه‌موویان دژایه‌تی ئاین و به‌رنامه‌ی خوایان کرد، خوای گه‌وره‌ش دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌موویانی ڕیشه‌که‌ن کرد)
Verse 14 — Surah Sad 38:14
هه‌ریه‌ک له‌وانه به‌رنامه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی و به‌و کاره‌یان، خۆیان شایسته‌ی تۆڵه‌ی ئیمه کرد
Verse 15 — Surah Sad 38:15
ئه‌وانه چاوه‌ڕانی هیچ شتێک ناکه‌ن، ته‌نها یه‌کده‌نگی سامناکی گه‌وره نه‌بێت، که کت‌وپڕ ڕووده‌دات و پێویستی به دووباره بوونه‌وه نیه
Verse 16 — Surah Sad 38:16
که‌چی خه‌ڵکی نه‌فام ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ر چیت بۆ بڕیارداوین پێش ڕۆژی لێپرسینه‌وه، پێمان ببه‌خشه
Verse 17 — Surah Sad 38:17
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوفتاره نادروست و هه‌ڵانه‌وه که ده‌یڵێن، به‌ڵکو یادی به‌نده‌مان داود بکه که توانایی و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌میشه دڵی لای ئێمه بوو، به‌ته‌نگ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌وه بوو
Verse 18 — Surah Sad 38:18
به‌ڕاستی ئێمه‌ش که‌ژ و کێوه‌کانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئه‌وانیس یاد و ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانوته‌وه له ده‌مه و ئێواران و به‌ره‌به‌یانه‌کاندا
Verse 19 — Surah Sad 38:19
هه‌روه‌ها به‌ڵنده‌کانیشمان بۆ ڕام هێنابوو به ده‌وریشیدا کۆ کرابوونه‌وه، هه‌موویان پێکه‌وه ته‌سبیحاتیان ده‌کرد، هه‌موویان گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوون
Verse 20 — Surah Sad 38:20
ئێمه پاشایه‌تیه‌که‌مان به‌هێزکردو حیکمه‌ت و دانایی وقسه و فه‌رمانی به‌جێمان پێبه‌خشی
Verse 21 — Surah Sad 38:21
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌ت پێنه‌گه‌یشتووه که کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، به دیوارا سه‌رکه‌وتن و خۆیان گه‌یانده میحرابه‌که‌ی
Verse 22 — Surah Sad 38:22
کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان: مه‌ترسه، هه‌ردووکمان ناکۆکیه‌کمان هه‌یه و لایه‌کمان سته‌می له‌لایه‌کمان کردووه، داواکارین که به دادپه‌روه‌ریی له نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ که‌سێکمان نه‌گریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست
Verse 23 — Surah Sad 38:23
یه‌کێکیان وتی: به‌ڕاستی ئه‌م برایه‌م نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕی هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک مه‌ڕم هه‌یه، که‌چی پێم ده‌ڵێت: ئه‌و مه‌ڕه‌شم بده‌رێ، به‌قسه‌ی زل و زۆرزانیی ده‌یه‌وێت لێم زه‌وت بکات
Verse 24 — Surah Sad 38:24
داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێ کردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاکه مه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخاته سه‌ر مه‌ڕه‌کانی خۆی، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریک و هاوکارن سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم ده‌رنه‌کات... دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد
Verse 25 — Surah Sad 38:25
ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆش بووین، بێگومان ئه‌و له نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یه و خۆشترین جێگه و ڕێگه‌مان بۆ ئاماده کردووه
Verse 26 — Surah Sad 38:26
ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه
Verse 27 — Surah Sad 38:27
ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ
Verse 28 — Surah Sad 38:28
نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟
Verse 29 — Surah Sad 38:29
ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن
Verse 30 — Surah Sad 38:30
ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد
Verse 31 — Surah Sad 38:31
کاتێک ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ی که ئاماده کرابوو بۆ غه‌زا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا
Verse 32 — Surah Sad 38:32
ئینجا وتی: من هه‌میسه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگی به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگارم غه‌فڵم بکه‌ن و یادی فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له چاو ون بوون
Verse 33 — Surah Sad 38:33
له‌وه‌ودوا سلێمان فه‌رمانیدا که بیانگێڕێته‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به ڕان و ملیاندا (به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆیان، چونکه ئه‌وانه هۆکارێکن بۆ غه‌زاو گه‌یاندنی ئایینی خوا)
Verse 34 — Surah Sad 38:34
سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شا‌ء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو)
Verse 35 — Surah Sad 38:35
وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت
Verse 36 — Surah Sad 38:36
ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی
Verse 37 — Surah Sad 38:37
هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا
Verse 38 — Surah Sad 38:38
هه‌ندێکی تریش به‌کۆت و زنجیر به‌سترابوونه‌وه (تا نه‌توانن خراپه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن)
Verse 39 — Surah Sad 38:39
ئه‌مه به‌خششی ئێمه‌یه بۆ تۆ ئه‌ی سوله‌یمان تۆش ده‌به‌خشیت، یان نابه‌خشیت لێپرسینه‌وه‌ت نییه و خۆت سه‌ربه‌ستیت
Verse 40 — Surah Sad 38:40
بێگومان سوله‌یمان له لای ئێمه پله‌ی زۆر نزیکی هه‌یه و پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی جوانی هه‌یه لای ئێمه
Verse 41 — Surah Sad 38:41
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌ر گوزه‌شته‌ی به‌نده‌ی ئێمه - ئه‌یوب- یان بۆ باس بکه، کاتێك بانگی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و وتی: بێگومان شه‌یتان توشی نه‌خۆشی و ئازاری کرووم
Verse 42 — Surah Sad 38:42
ئێمه‌ش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هه‌سته، به‌پێی خۆت ڕابکه، ئه‌وه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه
Verse 43 — Surah Sad 38:43
ئه‌وسا هه‌موو که‌س و کاریمان پێبه‌خشی و ئه‌وه‌نده‌ی تریش، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، یاداوه‌ریش بۆ هه‌موو خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان
Verse 44 — Surah Sad 38:44
(ئه‌یوب صلی الله علیه وسلم جارێک له خێزانه‌که‌ی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد که ئه‌گه‌ر چاك بۆوه چه‌ند دارێکی لێبدات، خوای میهره‌بانیش وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته وه‌فاداره فه‌رمانی پێدا): چه‌پکێ لاسکی ناسك بگرێت به‌ده‌سته‌وه (به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ی که بڕیاری دابوو و بیماڵێت به هاوسه‌ره‌که‌یداو فه‌رمووی) سوێنده‌که‌شت مه‌شکێنه، ئێمه بینیمان به‌ڕاستی خۆگر و به‌ئارامگر بوو، به‌نده‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئه‌و ته‌وبه‌کاره و هه‌میشه دڵی لای په‌روه‌ردگاره
Verse 45 — Surah Sad 38:45
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باس و یادی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب بکه، هه‌مویان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌یاندنی ئایینی خوادا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له چاکه و چاکه‌کاریدا، هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه
Verse 46 — Surah Sad 38:46
ئێمه به‌ڕاستی کردمانن به‌به‌نده‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان به‌هۆی سیفه‌تی دنیانه‌ویستی که ئه‌ویش یاده‌وه‌ری ڕۆژی قیامه‌ته
Verse 47 — Surah Sad 38:47
به‌ڕاستی ئه‌وانه لای ئێمه له‌و که‌سانه‌ن که هه‌ڵمان بژاردوون و په‌سه‌ندمان کردوون
Verse 48 — Surah Sad 38:48
هه‌روه‌ها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکه که هه‌ریه‌کێك له‌وانه له هه‌ڵبژارده و په‌سه‌ندکراوه‌کانن
Verse 49 — Surah Sad 38:49
ئه‌مانه هه‌مووی ناوبانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه‌یه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووه
Verse 50 — Surah Sad 38:50
باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دنه، که هه‌ر هه‌مووی ده‌روازه‌کانی له‌سه‌ر پشته بۆیان
Verse 51 — Surah Sad 38:51
تیایدا به ئاسووده‌یی شانیان داداوه، به‌رده‌وام داوای میوه‌ی زۆر و خواردنه‌وه‌ی ههمهجۆر ده‌که‌ن
Verse 52 — Surah Sad 38:52
هه‌روه‌ها حۆری هاوته‌مه‌نی به حه‌یاو شه‌رم لایانه، که ته‌نها عاشقی هاوسه‌ره‌کانیانن و چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن
Verse 53 — Surah Sad 38:53
جا ئا ئه‌م به‌ڵێنی نازو نیعمه‌ته‌ی پێتان دراوه له ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئاماده‌یه
Verse 54 — Surah Sad 38:54
به‌ڕاستی ئه‌مه ڕزق و ڕۆزیمانه بۆ به‌خته‌وه‌ران، هه‌رگیز ته‌واو نابێت و کۆتایی نایه‌ت
Verse 55 — Surah Sad 38:55
ئه‌مه‌ی باسکرا بۆ ئیماندارانه، به‌ڵام بۆ سته‌مکار و یاخی بووه‌کان، به‌ڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئاماده‌یه
Verse 56 — Surah Sad 38:56
دۆزه‌خه، که ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوی، که‌واته ئای چ شوێنێکی ناساز و سه‌خت و ناسۆره
Verse 57 — Surah Sad 38:57
ئه‌مه و، ده‌با هه‌ر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گه‌رم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو
Verse 58 — Surah Sad 38:58
شتی تریس له‌و بابه‌تانه ههمهجۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت
Verse 59 — Surah Sad 38:59
(کاتێك سته‌مکاران به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن هه‌ندێ فریشته پێیان ده‌ڵێن:) ئه‌وه تاقمێکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پاڵه‌په‌ستۆیانه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ده‌ك به‌خێر نه‌یه‌ن، ئه‌وانیش ده‌بێت بگه‌یه‌نرێنه دۆزه‌خ و بچنه ناو ئاگره‌وه
Verse 60 — Surah Sad 38:60
له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر ئێوه به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه، ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه
Verse 61 — Surah Sad 38:61
دوایی به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئا ئه‌م شوێنه به‌نسیبی ئێمه ببێت، سزای چه‌ند به‌رامبه‌ری له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ پێش بهێنه
Verse 62 — Surah Sad 38:62
هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌وه چیمانه بۆچی ئێمه که‌سانێك نابینین که کاتی خۆی به خراپ و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌ماندانه قه‌ڵه‌م
Verse 63 — Surah Sad 38:63
کاتی خۆی گاڵته‌مان پێ ده‌کردن، توانجمان تێده‌گرتن که‌چی ئه‌مڕۆ یان لێره نین، یان به‌رچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن
Verse 64 — Surah Sad 38:64
به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت
Verse 65 — Surah Sad 38:65
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م، که جگه‌له خوای تاکو تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه
Verse 66 — Surah Sad 38:66
ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران
Verse 67 — Surah Sad 38:67
پێیان بڵێ: ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن
Verse 68 — Surah Sad 38:68
به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن
Verse 69 — Surah Sad 38:69
خۆ من (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره) هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم که‌چی گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا کاتێك که فریشته‌کان کێشه‌یان هه‌بوو له جێنشینی ئاده‌مدا
Verse 70 — Surah Sad 38:70
وه‌حی و نیگام بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام
Verse 71 — Surah Sad 38:71
کێشه‌ی فریشته‌کان کاتێك بوو که په‌روه‌ردگارت پێی وتن: من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رێک، له قوڕ دروست بکه‌م
Verse 72 — Surah Sad 38:72
جا کاتێك دروستم کرد و له‌و گیان و ڕۆحه‌ی که من خاوه‌نی ئه‌وم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبه‌خشی ئێوه‌ی فریشته هه‌مووتان سووژده‌ی (رێز‌و ته‌قدیری به‌فه‌رمانی من) بۆ به‌رن
Verse 73 — Surah Sad 38:73
هه‌موو فریشته‌کان فه‌رمانی خوایان به‌جێ هێنا و سووژده‌یان برد
Verse 74 — Surah Sad 38:74
جگه له ئیبلیس نه‌بێت که له‌و کاته‌دا له‌ناو فریشته‌کاندا بوو فووی کرده خۆی و خۆی به‌گه‌وره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانه‌وه
Verse 75 — Surah Sad 38:75
خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه چی نه‌یهێشت و نایه‌ڵێت سووژده به‌ریت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به دوو ده‌ستی قودره‌تی خۆم دروستم کردووه؟! ئایا خۆتت به‌گه‌وره زانی یان هه‌ر له زووه‌وه خۆت لا به‌رزو گه‌وره‌یه
Verse 76 — Surah Sad 38:76
شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترو به‌نرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئه‌وت له قوڕ به‌دیهێناوه
Verse 77 — Surah Sad 38:77
خوا فه‌رمووی: ماده‌م وایه ده‌رچۆ له به‌هه‌شت و به‌جێی بهێڵه چونکه تۆ ئیتر ڕه‌جم کراوو دوور خراوه‌ته‌وه له ڕه‌حمه‌تی من
Verse 78 — Surah Sad 38:78
به‌ڕاستی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی منت له‌سه‌ره تا ڕۆژی قیامه‌ت (چونکه تۆ فه‌رمانی منت جێبه‌جێ نه‌کرد)
Verse 79 — Surah Sad 38:79
شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌ی که‌واته مۆڵه‌تم بده تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌وه‌کانی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه
Verse 80 — Surah Sad 38:80
خوا فه‌رمووی: باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت
Verse 81 — Surah Sad 38:81
تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو
Verse 82 — Surah Sad 38:82
ئینجا شه‌یتان وتی: سوێند به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت شه‌رت بێت هه‌ر هه‌موویان گومڕاو سه‌رگه‌ردان بکه‌م
Verse 83 — Surah Sad 38:83
جگه له به‌نده و عه‌بده دڵسۆزه‌کانت که هه‌ڵبژاره‌ده‌ی خۆتن (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانم نیه)
Verse 84 — Surah Sad 38:84
په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم
Verse 85 — Surah Sad 38:85
سوێند به‌زاتی خۆم ده‌بێت دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شوێنی تۆ ده‌که‌ون
Verse 86 — Surah Sad 38:86
جا تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خه‌ڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خه‌ڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من له‌و که‌سانه‌ش نیم که شت هه‌ڵبه‌ستم و زۆر له خۆم بکه‌م
Verse 87 — Surah Sad 38:87
ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا
Verse 88 — Surah Sad 38:88
به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت