Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 39 - Az-Zumar
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 42 — Surah Az-Zumar 39:42
هه‌ر خوایه که گیانه‌کان ده‌کێشێت له‌کاتی مردنیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گیانه‌ش که نه‌مرد له خه‌وه‌که‌یدا هه‌ر خوا بۆی ده‌نێرێته‌وه، جا ئه‌و که‌سه‌ی که خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ش که ڕۆژی ته‌واو نه‌بووبێت ده‌ینێرێته‌وه بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئارسه‌ر ئه‌لیسۆن زانای فیزیای ناوکیی له کۆنگره‌یه‌کدا له قاهیره بابه‌تێکی ده‌رباره‌ی مردن و خه‌و پێشکه‌ش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکه‌ی 25 ساڵ لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه بۆم ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه، ئه‌و کاته زانایه‌کی موسڵمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌کرد، ئیتر ئارسه‌ر سه‌ری سوڕماو سه‌ره‌نجام شایه‌تمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشه‌ره)