Back to Languages
Kurdish - Chapter 40
Translation by Burhan Muhammad Amin
Verse 1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده
Verse 2
هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و شاره‌زا و زاناوه‌یه
Verse 3
هه‌میشه ئه‌و زاته لێ‌خۆش بووی گوناهه، وه‌رگری ته‌وبه و په‌شیمانیه له به‌نده گوناهباره‌کانی تۆڵه‌سێنه‌ره زۆر به‌سه‌ختی له یاخی بووان و سته‌مکاران، ده‌سته‌ڵاتداره و خاوه‌ن و به‌خشێنه‌ری ناز و نیعمه‌ته‌کانه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه
Verse 4
هیچ که‌س له به‌رامبه‌ری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خواوه موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێ ناکات، جگه له‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و خوانه‌ناس بوون، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) که‌واته ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه و هێزیان فریوت نه‌دات
Verse 5
پێش ئه‌مانیش (کافرانی مه‌ککه و ئه‌وانه‌ی له دوایان دێن) قه‌ومی نوح و گه‌لێ ده‌سته و گرۆی تریش باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، هه‌ر گه‌لێک په‌لاماری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌دا تا ده‌ستگیری بکات و ئازاری بدات و له به‌رنامه‌که‌ی کای بدات، هه‌روه‌ها موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن، جا منیش پێچامنه‌وه و له‌ناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێسه‌ندن
Verse 6
ئا به‌و شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) چه‌سپا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن
Verse 7
ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه
Verse 8
په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت
Verse 9
له تۆڵه‌ی هه‌موو گوناهه‌کان بیانپارێزه، خۆ هه‌رکه‌سێک له تۆڵه‌ی گوناهه‌کان بپارێزیت له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و بێ سنوور
Verse 10
بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون له قیامه‌تدا بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینیان دژ به‌یه‌کتر، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون
Verse 11
کافران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ده‌سته‌ڵاتت بێ سنووره دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه (مه‌به‌ست نه‌بوونی پێش هاتنه دنیایه، که جۆره مردنێکه و ئه‌و مردنه‌ش که ده‌یزانن، ژیانی دنیا‌و زیندوو بوونه‌وه‌ی قیامه‌تیش دوو جۆره ژیانه) ئایا چاره‌سه‌رێک، ڕێبازێک نیه، بۆ ڕزگاریمان؟
Verse 12
ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه، به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها، ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یه‌کخواناسین که‌ناربخرێت، ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن، ئێستاش فه‌رمان، هه‌ر فارمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیمانداران له بێ باوه‌ڕان)
Verse 13
ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت (وه‌ک: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشک، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته
Verse 14
که‌واته ئه‌ی ئیمانداران: ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت
Verse 15
ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی)
Verse 16
ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕوت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت: ئه‌مرۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای تاک و ته‌نها و خه‌شمگیره.
Verse 17
ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای)
Verse 18
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکه‌که، ڕۆژی قیامه‌ت، کاتێک که دڵه‌کان ده‌گه‌نه گه‌روو، غه‌مگینی و په‌ژاره و ته‌نگانه دڵ وده‌روونی خوانه‌ناسان به‌ته‌واوی داگیر ئه‌کات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ سته‌مکاران نی یه، که‌س تکاکار و غه‌مخۆریان نی یه، تا قسه‌یه‌کی ڕه‌واجی هه‌بێت و تکای لێ وه‌ربگیرێت
Verse 19
ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه
Verse 20
هه‌میشه خوا دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانه‌ی جگه له‌و زاته هاواریان لێ ده‌که‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵات و داوه‌ریه‌کیان له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی بیسه‌ر و زانایه
Verse 21
ئایا ئه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدانه‌ڕۆیشتوون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان چۆن بوو؛ چیان به‌سه‌رهات؟ ئه‌وانه له‌مان زۆر به‌هێزتر بوون و جێ ده‌ست و شوێنه‌واریان زیاتر له زه‌ویدا ئاشکرابوو، جا ئه‌وه بوو خوا به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه له ناوی بردن، که‌س نه‌یتوانی له سزای خوا بیانپارێزێت و په‌نایان بدات و ڕزگاریان بکات
Verse 22
ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆیه به‌سه‌ردا هات، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکراوه ڕاستیه‌کانیان پێڕاده‌گه‌یاندن، که‌چی بڕوایان نه‌کرد و باوه‌ڕیان نه‌هێنا، ئنجا خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و پێچانیه‌وه، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه به‌هێزه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر توند و به ئێشه له بێ باوه‌ڕان
Verse 23
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرادا
Verse 24
بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و هامان و قاروون، به‌ڵام ئه‌و سته‌مکارانه وتیان: جادووگه‌رێکی درۆزنه
Verse 25
جاکاتێک هات بۆ لایان و هه‌موو ڕاسته‌کی بۆ سه‌لماندن به به‌ڵگه و معجزه‌ی ئاشکراوه که له لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی فه‌رمانیاندا و وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که باوه‌ڕیان هێناوه و له گه‌ڵ موسادان، ئافره‌ت و کچاکانیان بهێڵنه‌وه بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه، له کاتێکدا پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هیچ نی یه، ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر گه‌ردانیه‌وه ده‌رده‌چێت
Verse 26
ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات
Verse 27
موساش وتی: بێگومان من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت به‌رزو خۆبه‌زل زانێک باوه‌ڕی به‌ڕۆژی لێپرسینه نه‌بێت (ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات)
Verse 28
(دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه)
Verse 29
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی تیادا ده‌که‌ن، جا بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتین؟ فیرعه‌ون قسه‌که‌ی پێ بڕی وتی: من ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده‌که پێم ڕاگه‌یاندن، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون
Verse 30
ئه‌و پیاوه‌ی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من ده‌ترسم ڕۆژێکتان به‌سه‌ربێت وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆ و قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات
Verse 31
وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر قه‌ومی نوح و عاد و ثمود و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن، جا وه‌نه‌بێت خوا بیه‌وێت سته‌م له به‌نده‌کان بکات و حه‌ز به تیاچونیان بکات
Verse 32
ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینه‌وه (قیامه‌ت)
Verse 33
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵدێن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رگه‌ردانن، نازانن چی بکه‌ن و ڕوو بکه‌نه کوێ، که‌س نیه په‌ناتان بدات له خه‌شم و قینی خوا، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات به‌هۆی خراپه‌کاری خۆیه‌وه، هیچ که‌سی تر ناتوانێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات
Verse 34
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کاتی خۆی یوسف به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنه‌به‌ر، که‌چی به‌رده‌وام له گوماندا بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و ئاینه‌ی که بۆی هێنابوون، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌فاتی کرد، ئه‌وسا وتتان: ئیتر ته‌واو هه‌رگیز خوا دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌ری تر نانێرێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا که‌سانی سه‌رکه‌ش و گوناهکار و دڵ دانه‌مه‌زراو ڕاڕا گومڕا ده‌کات
Verse 35
ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت، ئه‌م مجاده‌له و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوانه لای خوا و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن دڵێکی خۆبه‌زل زان و ڕق ئه‌ستوور و سته‌مکاردا
Verse 36
ئا له‌و گه‌رمه‌ی قسه‌ی ئیمانداره‌دا فیرعه‌ون به هامانی وت: ئه‌ی هامان بورجێکی به‌رزم بۆ دروست بکه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت
Verse 37
هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان، تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی خوای مو‌سا بکه‌م و بیبینم!! هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه!!، ئابه‌و شێوه‌یه کاروکرده‌وه ناشیرینه‌کان لای فیرعه‌ون جوانکراو، له ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نه‌خشه‌ی نادروستی فیرعه‌ون هه‌ر له زه‌ره‌ردایه
Verse 38
ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمانی هێنابوو دووباره هاته‌وه قسه وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م شوێنی من بکه‌ون به‌قسه‌ی من بکه‌ن ڕێنموویتان ده‌که‌م بۆ ڕێبازی سه‌رفه‌رازی و چاکه و چاکه‌کاری
Verse 39
ئه‌ی قه‌وم و هۆزم بێگومان ژیانی ئه‌م دنیایه ته‌نها بریتیه له ڕابوردنێکی که‌م، به‌ڕاستی ژیانی پاشه ڕۆژ و داهاتوو، هه‌ر ئه‌و شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه‌یه بۆ ئیمانداران
Verse 40
ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت، ته‌نها به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵه و گوناهه‌که‌ی خۆی تۆڵه‌ی لێده‌سێنرێت، ئه‌وه‌ش که چاکه‌ی کردووه له پیاوان و ئافره‌تان، له کوڕان و له کچان له‌کاتێکتدا که خاوه‌نی باوه‌ڕی دامه‌زراون، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و بێ سنوور و بێ حساب ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر و هه‌مه چه‌شنیان پێده‌به‌خشرێت
Verse 41
ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌وه چی یه، خۆ من بانگی ئێوه ده‌که‌م بۆ ڕزگاریی، بۆ سه‌رفرازی بۆ به‌هه‌شت، که‌چی ئێوه بانگی من ده‌که‌ن، بۆ خوانه‌ناسی، بۆ سه‌رگه‌ردانی بۆ دۆزه‌خ
Verse 42
با‌نگم ده‌که‌ن تا باوه‌ڕم به خوا نه‌مێنێت و هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بده‌م، بێ هیچ به‌ڵگه‌و زانستی و زانیاریه‌ک، له‌کاتێکدا من بانگتان ده‌که‌م بۆلای زاتێک که زۆر باڵاده‌سته و زۆریش لێخۆشبووه
Verse 43
شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وه‌ی که ئێوه من بانگ ده‌که‌ن بۆ لای خاوه‌نی هیچ بانگه‌واز و به‌رنامه و پرۆگرامێک نیه، نه له دنیادا، نه له قیامه‌تیشدا، ئه‌وه‌ش نابێت له‌یاد بکه‌ین، که به‌ڕاستیش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ لای خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وانه‌ش تاوانی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رکه‌ش و له سنوور ترازاون، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن
Verse 44
جا له ئاینده‌دا ڕۆژێک دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم وکارو باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا‌و پشت به‌وده‌به‌ستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی
Verse 45
جا خوای گه‌وره ئه‌و ئیمانداره ژیره‌ی پاڕاست له پیلانی خراپ و دڕندانه‌یان، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیش سزایه‌کی زۆر سه‌ختیان تووش بوو
Verse 46
ئاگری دۆزه‌خه، به‌یانیان و ئێواران، نیشانیان ده‌درێت، یاخود پیایاندا ده‌چزێنرێت، له (جیهانی به‌رزه‌خدا) ڕۆژی قیامه‌تیش فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی تاقم و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشه‌وه
Verse 47
ئه‌و کاته ئیتر شه‌ڕو کێشه ده‌ست پێده‌که‌ن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، لاواز و چه‌وساوه‌کان به‌ده‌سه‌ڵاتدارو لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: خۆ به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وته‌ی ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه؟
Verse 48
له وه‌ڵامیاندا لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: ئێمه هه‌موومان له‌ناو ئاگردا گیرمان خواردووه، بێگومان خوای گه‌وره داوه‌ری کردوه له نێوان به‌نده‌کانیدا و بڕیاره‌کانی بڕاوه‌ته‌وه
Verse 49
ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن: داوا له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن؛ ته‌نها ڕۆژێک سزا‌و ئازامان له‌سه‌ر که‌م بکاته‌وه
Verse 50
ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن: باشه، مه‌گه‌ر پێغهمبهرهکانتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه، ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟ هه‌مووان به‌یه‌کده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ڕاسته، ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ی که‌وابوو هه‌ر داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه، بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران به‌هیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت
Verse 51
به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه سه‌ر ده‌خه‌ین، له ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش که شایه‌ته‌کان شایه‌تی ده‌ده‌ن (فریشته‌کان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن، پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن بانگخوازان شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌ڵکی)
Verse 52
له‌و ڕۆژه‌دا سته‌مکاران تکاو پاڕانه‌وه‌یان بێ سووده و که‌ڵکیان پێناگه‌یه‌نێت، نه‌فرین هه‌ر بۆ ئه‌وانه و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشه جێگه‌ی ناسازو ناخۆش.
Verse 53
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه هیدایه‌ت و ڕێنموویمان به‌خشی به مو‌سا و ته‌وراتیشمان هێشته‌وه له‌ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن و پابه‌ندی بن
Verse 54
کردوشمانه به‌هۆی ڕءنموویی و یادخستنه‌وه بۆ خاوه‌ن بیر و هۆشه‌کان
Verse 55
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئارام و خۆڕاگربه، چونکه به‌ڕاستی به‌ڵێن و واده‌کانی خوا هه‌ر دێته‌دی، داوای لێخۆش‌بوونیش بکه بۆ گوناهه‌کانت، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریشت به‌رده‌وام ئه‌نجام بده، به تایبه‌ت له ده‌مه و ئێواران و ده‌مه و به‌یانیاندا
Verse 56
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌رکه‌شانه ده‌که‌ن و، به نه‌شاره‌زایی له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیان پێ بێت، ئه‌وانه ته‌نها له سینه‌یاندا خۆ به‌ل زانین هه‌یه، به‌مه‌رجێک هیچ کات ناگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه، که‌واته تۆ په‌نا بگره به خوا له شه‌ڕی خوانه‌ناسان چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و بینایه
Verse 57
به‌ڕاستی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له دروستکردنی خه‌ڵکی زۆر گه‌وره و گرنگتره، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه تێناگه‌ن و په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن
Verse 58
که‌سانی کوێر له به‌رامبه‌ر چاوساغه‌وه، وه‌ک یه‌ک نین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که تاوان و گوناهـ ده‌که‌ن (چوونیه‌ک نین)، که‌چی زۆر که‌م خه‌ڵکی تێده‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه و به‌راورد ده‌که‌ن
Verse 59
به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیمان و باوه‌ڕناهێنن و باوه‌ڕیان پێی نیه
Verse 60
ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه
Verse 61
خوا ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌خشنده‌ی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن
Verse 62
ئه‌و زاته خوای ئێوه‌یه و په‌روه‌ردگارتانه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، ئیتر ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌برێن؟ چۆن لاده‌درێن له له‌به‌رنامه‌که‌ی؟
Verse 63
هه‌ر به‌و شێوه‌یه لاداربوون ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایات و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان به‌سه‌ر هات؟)
Verse 64
خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه، ڕووخسار‌و شێوازتانی نه‌خشاندووه، به‌جوانترین شێوه‌ش نه‌خشاندویه‌تی، له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، جا ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، پاک و بێ گه‌رد و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه
Verse 65
ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر زیندووه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، که‌وابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو به‌و بێت، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌رنامه و ئاینه‌که‌ی ئه‌و بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه
Verse 66
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قه‌ده‌غه‌م لێکراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ ده‌به‌ن، له کاتێکدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر ئاشکرام له لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێگه‌یشتووه و من فه‌رمانم پێ دراوه به ملکه‌چی خۆم بده‌مه ده‌ست په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان
Verse 67
ئه‌و خوایه له خاک ئێوه‌ی دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتی یه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچووکه) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆ هه‌ڵواسه‌رێک پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت که منداڵێکی ساوان، به‌ره‌به‌ره‌گه‌وره‌تان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانا‌و ژیریتان، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته، هه‌شتانه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه، ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار
Verse 68
هه‌ر ئه‌وزاته، ژیان ده‌به‌خشێت وزینده‌وه‌ران و گیانله‌به‌ران ده‌مرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که پێی بفه‌رموێت: ببه، ده‌ست به‌جێ ده‌بێت
Verse 69
ئایا نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئه‌و سه‌رگه‌ردانانه به‌ره‌و کوێ لاده‌درێن له حه‌ق و ڕاستی، ڕوو له کوێ ده‌که‌ن؟
Verse 70
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نی یه به قورئان و به‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که به پێغه‌مبه‌ره‌کانماندا ڕه‌وانه‌مان کردووه، ئه‌وانه له ئایینده‌دا ده‌زانن چیان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه
Verse 71
کاتێک کۆت و زنجیره‌کان ده‌کرێنه گه‌ردنیان و ڕاده‌کێشرێن
Verse 72
بۆ ناو ئاوی زۆر گه‌رم، پاشان ئاگریان پێ خۆش ده‌کرێت و ده‌بنه سووته‌مه‌نی بۆی
Verse 73
له‌وه‌ودوا پێیان ده‌وترێت: کوان ئه‌و شتانه‌ی که به هاوه‌ڵتان داده‌نا بۆ خوای باڵاده‌ست؟
Verse 74
له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست، به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه ده‌ڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، به‌ڵکو ئێمه هه‌ر ناوی که‌سی ترمان نه‌ده‌برد (دیاره له ترس‌دا، یان هه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان فه‌رامۆش کردووه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا کافران سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواو ده‌کات
Verse 75
ئا ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا تیایدا گیرتان خواردووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌یف وشادی و سوڕ و سه‌مایه‌یه که له‌سه‌ر زه‌ویدا به ناحه‌ق ئه‌نجامتان ده‌دا و که‌شخه‌تان ده‌کرد به‌سه‌ر خڵکه‌وه و نازتان ده‌کرد به‌سه‌ریاندا
Verse 76
ده‌ی.. له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش بزانن ناشمرن تیایدا و به هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئای که شوێن و جێگه‌ی خۆبه‌زل زانه‌کان ناخۆش و ناسازه
Verse 77
جا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئارامگربه و دڵنیاش به که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وسا یان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانمان دژیان به‌چاوی خۆت ده‌بینیت، یاخود ئه‌گه‌ر گیانمان کێشایت و وه‌فاتت کرد؛ ئه‌وانه بۆ کوێ ده‌چن؟!، به‌ناچاری هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌برێنه‌وه (ئه‌وسا به‌توندی تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین)
Verse 78
به‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه موعجزه‌یه‌ک پێس بهێنێت به‌بێ مۆله‌تی خوای به‌ده‌سته‌ڵات، جاکاتێک فه‌رمانی خوا هاتبێت، ئه‌وه جێبه‌جێ کراوه به‌ڕاستی، ئه‌وکاته ئیتر ناحه‌ق و نادروسته‌کان خه‌ساره‌تمه‌ند بوون له‌وێدا
Verse 79
هه‌ر خوایه که ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کاربهێنن وهه‌ندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وه‌ربگرن
Verse 80
هه‌روه‌ها سوودی زۆری ترتان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ماڵاتانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سواری ئه‌وانه‌وه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی نیازتان له دڵدایه بیگه‌بێ و کاروباری خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، جا به‌سواری ئه‌و وڵاخانه و که‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووه)
Verse 81
ئه‌وزاته به‌ڵگه‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات، جا به چ به‌ڵگه‌و نیشانه و موعجزه‌یه‌کی خوایی ئێوه بڕوا ناکه‌ن و دژی ده‌وه‌ستن؟
Verse 82
ئایا ئه‌وه به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن که چیمان به‌سه‌ر قه‌وم و خه‌ڵکانی پێش ئه‌ماندا هێناوه و سه‌رئه‌نجامیان چۆن بووه، ئه‌وانه زۆر له‌مان زیاتر بوون و هێزیان له‌مان زۆرتر بوو، شوێنه‌واریان له‌زه‌ویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئه‌و کاروکرده‌وه نادروسته‌ی که ده‌یانکرد هیچ فریایان نه‌که‌وت و ڕزگاری نه‌کردن
Verse 83
جاکاتێک که پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واوه‌وه بۆیان ڕه‌وانه کرا، له جیاتی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد به‌و ڕاده که‌مه‌ی که له زانست و زانیاری هه‌یانبوو سه‌رئه‌نجام هه‌ڕه‌شه‌ی خوا له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌راندا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد ده‌سته‌و یه‌خه‌یان بوو، فه‌وتاندنی
Verse 84
جا کاتێ که تۆڵه و سزای ئێمه‌یان بینی و دڵنیا بوون که ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به تاک و ته‌نهایی خوا هێناوه (جگه له‌و که‌سی تر ناپه‌رستین)، بێ باوه‌ڕیش بووین به‌و شتانه‌ی که دامان نابوو به‌هاوه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار و په‌شیمانین
Verse 85
جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نه‌بوو بۆیان، کاتێک تۆڵه و خه‌شم و قینی ئێمه ده‌بینن و له ترساندا باوه‌ڕ ده‌هێنن، چونکه ئه‌مه به‌ڕاستی به‌رنامه‌ی خوایه بۆ به‌نده‌کانی به‌درێژایی زه‌مانه ده‌بێت له ته‌واوی ئازادی‌دا، بێ ترس و زۆر باوه‌ڕی پێبکه‌ن، باوه‌ڕی ته‌نگانه و کاتی تیاچوون په‌سه‌ند نیه، ئا له شوێنه‌دا ئیتر کافر‌و بێ بڕواکان خه‌ساره‌تمه‌ندی و زه‌ره‌ری بێ سنووریان بۆ ماوه‌یه