Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 45 - Al-Jathiyah
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Jathiyah 45:1
سه‌رنجی ئایه‌تی1 (الشوری) لاپه‌ڕه483بده
Verse 2 — Surah Al-Jathiyah 45:2
ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه، هاتووه‌ته خواره‌وه
Verse 3 — Surah Al-Jathiyah 45:3
به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن
Verse 4 — Surah Al-Jathiyah 45:4
هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێر‌و مێتاندا... هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی ههمهجۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه
Verse 5 — Surah Al-Jathiyah 45:5
هه‌روه‌ها له جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که‌له ئاسمانه‌وه خوا باراندوویه‌تی (وه‌ك باران و تیشکی خۆر‌و گازه‌کان و... هتد، که سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردن و پێگه‌شتنی ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌رانه)، به‌و هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو کرده‌وه دوای وشكبوون و مردنی، هه‌روه‌ها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵه‌ی هه‌وادا، له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه ونیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار
Verse 6 — Surah Al-Jathiyah 45:6
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خوان، ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، جا دوای خوا‌و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن
Verse 7 — Surah Al-Jathiyah 45:7
هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی ته‌نها بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن
Verse 8 — Surah Al-Jathiyah 45:8
هه‌یانه گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی خوا کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه، له‌وه‌ودوا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆی به‌زل ده‌زانێت، هه‌روه‌ك نه‌یبیستبێت، جا مژده‌ی سزا‌و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه
Verse 9 — Surah Al-Jathiyah 45:9
کاتێك شتێك له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ی پێ بگات و بیزانێت، ئه‌وه ده‌یکاته هۆی گاڵته‌و گه‌مه‌جاڕ، ئا ئه‌وانه سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌رو شه‌رمه‌زاری چاوه‌ڕێیانه هه‌ر له‌م دنیادا
Verse 10 — Surah Al-Jathiyah 45:10
له قیامه‌تیشدا، دۆزه‌خ به‌دوایانه‌وه‌یه و لێی قوتارنابن، هه‌رچیه‌کیان کردبوو فریایان ناکه‌وێت (له ماڵ و هێزو ده‌سه‌ڵات)، هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌له جیاتی خوا کردبوویان به‌پاڵپشتی خۆیان، جا سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سامناك بۆیان ئاماده‌یه
Verse 11 — Surah Al-Jathiyah 45:11
ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه، به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه‌یه، ڕێ نیشانده‌ره، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه
Verse 12 — Surah Al-Jathiyah 45:12
خوا ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ ڕام کردوون تا که‌شتی به فه‌رمانی ئه‌و هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن به‌ده‌م به‌خشش و به‌هره‌کانیه‌وه و ده‌ستان که‌وێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و ده‌رهێنانی گه‌وهه‌ر و مرواری و... هتد) بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن
Verse 13 — Surah Al-Jathiyah 45:13
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن
Verse 14 — Surah Al-Jathiyah 45:14
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی ناله‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
Verse 15 — Surah Al-Jathiyah 45:15
هه‌ر که‌سێك کاروکرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش کاروکرده‌وه‌ی خراپی کردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌ودواش بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
Verse 16 — Surah Al-Jathiyah 45:16
سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا
Verse 17 — Surah Al-Jathiyah 45:17
هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی
Verse 18 — Surah Al-Jathiyah 45:18
له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن
Verse 19 — Surah Al-Jathiyah 45:19
بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه
Verse 20 — Surah Al-Jathiyah 45:20
ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵ‌ئارام ببن
Verse 21 — Surah Al-Jathiyah 45:21
ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه؟! ژیانی دنیا‌و مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن
Verse 22 — Surah Al-Jathiyah 45:22
خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت
Verse 23 — Surah Al-Jathiyah 45:23
هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن
Verse 24 — Surah Al-Jathiyah 45:24
خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن
Verse 25 — Surah Al-Jathiyah 45:25
کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (که به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و ڕوونی تێدایه له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی) که ده‌ڵێن: ده‌باشه باو‌و باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (شایه‌نی باسه که حه‌زره‌تی عیسا ئه‌و کاره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام دا به ویستی خوا، که‌چی وتراوه: ئه‌مه سحروو جادووه)؟
Verse 26 — Surah Al-Jathiyah 45:26
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ئێمه نیه) ئه‌وه هه‌ر خوایه ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و پاشان ده‌تان مرێنێت و دوای ئه‌وه کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا که هیچ گومانی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه نازانن
Verse 27 — Surah Al-Jathiyah 45:27
هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت پێش دێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌رچی به‌تاڵپه‌رست و ناحه‌ق په‌رستانه له زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بن
Verse 28 — Surah Al-Jathiyah 45:28
ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو په‌نجه‌کانیان ئاماده‌ن (هه‌ر که‌س چاوه‌ڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینه‌وه، ئاماده‌یه ده‌ست به‌جێ ڕاپه‌ڕێت و ڕا بکات بۆ به‌رده‌م دادگای پڕ له دادی په‌روه‌ردگار) هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئه‌و کتێبه‌ی که بۆی ڕه‌وانه کراوه، یاخود بانگ ده‌کرێت بۆ لای نامه‌ی کرده‌وه‌کانی، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه
Verse 29 — Surah Al-Jathiyah 45:29
ئه‌مه ئێتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان، خۆی گوایه قسه ده‌کات و حه‌ق وێژه (دیاره کرده‌وه‌کانمان تۆمار کراوه له‌سه‌ر ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو) چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه
Verse 30 — Surah Al-Jathiyah 45:30
جا ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه وه کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه
Verse 31 — Surah Al-Jathiyah 45:31
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و کافر بوون پێیان ده‌وترێت: باشه، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون
Verse 32 — Surah Al-Jathiyah 45:32
کاتیکیش بوترایه: بێگومان به‌ڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت و گومانی تیادا نیه، ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌تانوت: ئێمه هه‌ر نازانین ڕۆژی قیامه‌ت چیه؟! ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین
Verse 33 — Surah Al-Jathiyah 45:33
ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزا‌و ئازاری دۆزه‌خه) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت
Verse 34 — Surah Al-Jathiyah 45:34
پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات
Verse 35 — Surah Al-Jathiyah 45:35
ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن
Verse 36 — Surah Al-Jathiyah 45:36
جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان
Verse 37 — Surah Al-Jathiyah 45:37
هه‌رچی گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵا ده‌ست و دانایه