Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 44 - Ad-Dukhan
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Ad-Dukhan 44:1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده
Verse 2 — Surah Ad-Dukhan 44:2
سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه
Verse 3 — Surah Ad-Dukhan 44:3
به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین
Verse 4 — Surah Ad-Dukhan 44:4
له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه
Verse 5 — Surah Ad-Dukhan 44:5
ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین
Verse 6 — Surah Ad-Dukhan 44:6
ڕه‌وانه کردنی ئه‌م قورئانه، ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك
Verse 7 — Surah Ad-Dukhan 44:7
ئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له نێوانیاندایه، ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه
Verse 8 — Surah Ad-Dukhan 44:8
هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باو‌و باپیرانی دێرینیشتانه
Verse 9 — Surah Ad-Dukhan 44:9
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین
Verse 10 — Surah Ad-Dukhan 44:10
(ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت
Verse 11 — Surah Ad-Dukhan 44:11
هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین)
Verse 12 — Surah Ad-Dukhan 44:12
به‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین
Verse 13 — Surah Ad-Dukhan 44:13
(تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو
Verse 14 — Surah Ad-Dukhan 44:14
پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێته
Verse 15 — Surah Ad-Dukhan 44:15
ئێمه چاك ده‌تانناسین، هه‌ر که‌مێك سزا‌و ئازارتان لێ دوور بخه‌نه‌وه، بێگومان ده‌چنه‌وه دۆخی جاران
Verse 16 — Surah Ad-Dukhan 44:16
ڕۆژێك دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران
Verse 17 — Surah Ad-Dukhan 44:17
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه، پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێز و میهره‌بانیان بۆ هات
Verse 18 — Surah Ad-Dukhan 44:18
به فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان
Verse 19 — Surah Ad-Dukhan 44:19
خۆشتان به‌گه‌وره دامه‌نێن له به‌رامبه‌ر خوای به‌رزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، بێگومان من به‌ڵگه و نیشانه‌ی گرنگ و به‌هێز و ئاشکرام هێناوه بۆتان
Verse 20 — Surah Ad-Dukhan 44:20
من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم، که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له‌وه‌ی که به‌ردبارانم بکه‌ن
Verse 21 — Surah Ad-Dukhan 44:21
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن وازم لێ بهێنن و کارتان به‌منه‌وه نه‌بێت
Verse 22 — Surah Ad-Dukhan 44:22
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که وازیان لێ نه‌هێنا، هاناو هاواری بردووه بۆ په‌روه‌ردگاری: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکی تاوانبارن
Verse 23 — Surah Ad-Dukhan 44:23
ئه‌وسا ئیتر خوا فه‌رمانی بۆ نارد که شه‌و ڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و شار چۆڵ بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه به دواتاندا دێن
Verse 24 — Surah Ad-Dukhan 44:24
جاکه خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه ده‌ریا به‌جێ بهێڵه به‌واڵا کراوی چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون تیایدا
Verse 25 — Surah Ad-Dukhan 44:25
ئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت
Verse 26 — Surah Ad-Dukhan 44:26
چه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌ی خۆشیان له دوا به‌جێما
Verse 27 — Surah Ad-Dukhan 44:27
جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر
Verse 28 — Surah Ad-Dukhan 44:28
ئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر
Verse 29 — Surah Ad-Dukhan 44:29
جا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زه‌ویش، ساته وه‌ختێکیش مۆڵه‌تیان نه‌درا
Verse 30 — Surah Ad-Dukhan 44:30
پاشان ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له سزای چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی فیرعه‌ون ڕزگارکرد
Verse 31 — Surah Ad-Dukhan 44:31
به‌ڵێ، له‌ده‌ست فیرعه‌ون که زۆر خۆی به‌گه‌وره ده‌زانی و به‌ته‌واوی له‌سنووری ده‌رچوو بوو
Verse 32 — Surah Ad-Dukhan 44:32
ئێمه ئه‌و کاته نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیاریه‌وه و ڕێزی ئه‌وانماندا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
Verse 33 — Surah Ad-Dukhan 44:33
ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرای زۆرمان پێبه‌خشین و به‌جۆره‌ها شێوه‌ی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنه‌وه
Verse 34 — Surah Ad-Dukhan 44:34
به‌ڕاستی ئه‌وانه (بت په‌رستان) ده‌ڵێن
Verse 35 — Surah Ad-Dukhan 44:35
ژیانمان ته‌نها یه‌ك جاره و زیندوو ناکرێینه‌وه
Verse 36 — Surah Ad-Dukhan 44:36
ئه‌گه‌ر زیندوووبوونه‌وه حه‌قیقه‌ته، باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟
Verse 37 — Surah Ad-Dukhan 44:37
ئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی _تبع_ (که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا، قوڕه‌یش ده‌نگوباسی ئازایه‌تیانی بیستبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان، ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد، به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون
Verse 38 — Surah Ad-Dukhan 44:38
خۆ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیانمان به‌گاڵته و بێ هووده دروست نه‌کردووه
Verse 39 — Surah Ad-Dukhan 44:39
(به‌ڵکو هه‌مووی) له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت دروستمان نه‌کردوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م ڕاستیه نازانن
Verse 40 — Surah Ad-Dukhan 44:40
بێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، واده‌ی هه‌مووانیانه سه‌رجه‌م
Verse 41 — Surah Ad-Dukhan 44:41
ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه
Verse 42 — Surah Ad-Dukhan 44:42
مه‌گه‌ر که‌سێك به‌زه‌یی خوا گرتبێتیه‌وه به ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و میهره‌بانه
Verse 43 — Surah Ad-Dukhan 44:43
به‌ڕاستی دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت (دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدا، له‌ناو ئاگردا، خوای به‌ده‌سه‌ڵات ڕوواندوویه‌تی و لق و په‌لکه‌کانی به ناویدا بڵاو بۆته‌وه)
Verse 44 — Surah Ad-Dukhan 44:44
به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه
Verse 45 — Surah Ad-Dukhan 44:45
هه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت
Verse 46 — Surah Ad-Dukhan 44:46
وه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم
Verse 47 — Surah Ad-Dukhan 44:47
فه‌رمان ده‌درێت: ئه‌و تاوانباره بگرن و به‌رزی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ری بده‌نه‌وه
Verse 48 — Surah Ad-Dukhan 44:48
له‌وه‌ودوا ئاگرو ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به‌سه‌ریدا
Verse 49 — Surah Ad-Dukhan 44:49
ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌بچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت به‌شت ده‌زانی و خۆشت زۆر به‌ماقووڵ ده‌خسته به‌رچاو
Verse 50 — Surah Ad-Dukhan 44:50
به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه کاتی خۆی گومانتان لێی هه‌بوو، مووجاده‌له‌تان له‌سه‌ری ده‌کرد
Verse 51 — Surah Ad-Dukhan 44:51
(له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار‌و دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر
Verse 52 — Surah Ad-Dukhan 44:52
له باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان)
Verse 53 — Surah Ad-Dukhan 44:53
ده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن)
Verse 54 — Surah Ad-Dukhan 44:54
هه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان
Verse 55 — Surah Ad-Dukhan 44:55
بانگ ده‌که‌ن تیایدا بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌رچاو که‌وتن
Verse 56 — Surah Ad-Dukhan 44:56
له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی
Verse 57 — Surah Ad-Dukhan 44:57
جا ئه‌مه ڕێز‌و فه‌زڵێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار، به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور
Verse 58 — Surah Ad-Dukhan 44:58
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، که‌واته بۆیه به‌زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به‌ڕوونی و ئاسانی ڕه‌وانه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و دابچڵه‌کێن
Verse 59 — Surah Ad-Dukhan 44:59
که‌واته تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێش هاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا و قیامه‌تدا، چونکه بێگومان ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن