Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 49 - Al-Hujurat
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Al-Hujurat 49:1
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پێشی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌که‌ون له‌بڕیار و پێشنیاردا له‌خوا بترسن و پارێزکاربن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره بهگوفتارتان، زانایه به‌نیازو نهێنیه‌کانتان
Verse 2 — Surah Al-Hujurat 49:2
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رز مه‌که‌نه‌وه‌له‌کاتی گفت‌و گۆدا، قسه‌بێ په‌رده‌مه‌که‌ن له‌خزمه‌تیدا، نه‌وه‌کو کرده‌وه‌کانتان پووچ بێته‌وه و هه‌ستیشی پێ نه‌که‌ن
Verse 3 — Surah Al-Hujurat 49:3
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌نگیان هێواش ده‌که‌نه‌وه‌له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا، ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌خوای گه‌وره‌دڵه‌کانیانی زاخاو داوه‌بۆ ته‌قواو خواناسین، ئه‌وانه‌لێ خۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و گرانبه‌ها بۆیان ئاماده‌یه
Verse 4 — Surah Al-Hujurat 49:4
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌کان بانگت ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌زۆربه‌یان نه‌فامن و ژیری وه‌رناگرن (چونکه‌ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستیان له‌و بواره‌دا ڕه‌چاو نه‌کردووه).5. وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ێَبَرُوا حَتَّى تَخْرُجَ إِڵیْهِمْ ڵكَانَ خَیْرًا لَّهُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ ڕَّحِیمٌ: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌خۆگربوونایه، تا ده‌چویته ده‌ره‌وه‌بۆ لایان، ئه‌وه‌چاکتر و ڕه‌واتر بوو بۆیان خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، (ده‌کرێت ئه‌م چوار ئایه‌ته ڕێنموویی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئیمانداران، تا ڕێزی پێشه‌واکانیان بگرن)
Verse 5 — Surah Al-Hujurat 49:5
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌خۆگربوونایه، تا ده‌چویته ده‌ره‌وه‌بۆ لایان، ئه‌وه‌چاکتر و ڕه‌واتر بوو بۆیان خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، (ده‌کرێت ئه‌م چوار ئایه‌ته ڕێنموویی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئیمانداران، تا ڕێزی پێشه‌واکانیان بگرن)
Verse 6 — Surah Al-Hujurat 49:6
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه، نه‌وه‌کو ئازار‌و ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروست بکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه‌له‌و کاره‌ی که‌پێی هه‌ستاون
Verse 7 — Surah Al-Hujurat 49:7
ئێوه دڵنیابن و بزانن که‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناوتاندایه (پرس و ڕای پێ بکه‌ن) زۆر شت هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و، به‌ڕای ئێوه‌ی بکردایه تووشی گیروگرفت و ناخۆشی ده‌بوون... به‌ڵام خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه... له‌و له‌یشه‌وه کوفر‌و بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر
Verse 8 — Surah Al-Hujurat 49:8
ئه‌مه‌ش خۆی ڕێز‌و به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان دراوه، خوایش زانا‌و دانا‌و کاربه‌جێیه
Verse 9 — Surah Al-Hujurat 49:9
ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته، یان دوو تاقم له‌موسوڵمانان بوو به‌شه‌ڕیان، ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر، ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا... جا گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌شه‌که‌بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه‌ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
Verse 10 — Surah Al-Hujurat 49:10
له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت
Verse 11 — Surah Al-Hujurat 49:11
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! هیچ که‌س و هیچ هۆزێک گاڵته به‌که‌س و هۆزێکی تر نه‌کات و زه‌لیلی نه‌کات، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌وان چاکتر بن له‌مان، ژنانیش به‌گاڵته به‌یه‌ک نه‌که‌ن و یه‌کتر زه‌لیل نه‌که‌ن، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌مان له‌وان چاکتر بن... سووکایه‌تی به‌خۆتان مه‌که‌ن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن (چونکه‌سووکایه‌تی به‌یه‌کتر سووکایه‌تی یه به‌خۆتان) هه‌روه‌ها ناو‌و ناتۆره‌ی ناشیرین بۆ یه‌کتر دامه‌تاشن، ئای که‌چه‌ند ناشیرینه ناو‌و ناتۆره‌ی خراپ له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمان بوون، ئه‌وه‌ش ته‌وبه‌ی نه‌کردبێت و په‌شیمان نه‌بووبێته‌ووه له‌گوناهه‌کانی، جا ئه‌و جۆره که‌سانه‌هه‌ر سته‌مکارن
Verse 12 — Surah Al-Hujurat 49:12
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌به‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردوویی بخوات؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و پارێزگار بن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان
Verse 13 — Surah Al-Hujurat 49:13
ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگایه به‌هه‌مووان
Verse 14 — Surah Al-Hujurat 49:14
هه‌ندێک له‌بیابان نشینه عه‌ره‌به‌کان وتیان: باوه‌ڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌باوه‌ڕ بهێنن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن، ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه
Verse 15 — Surah Al-Hujurat 49:15
بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئه‌وانه‌ن که‌باوه‌ڕیان به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه و پاشان نه‌که‌وتوونه‌ته‌هیچ گومان و دوودڵیه‌که‌وه، به‌خۆیان و سه‌رو ماڵیشیانه‌وه تێکۆشاون له‌پێناوی ئاینی خوادا، ته‌نها ئا ئه‌وانه‌ڕاستن
Verse 16 — Surah Al-Hujurat 49:16
ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئایا ئێوه خوای گه‌وره‌له‌ئاینی خۆتان ئاگادار ده‌که‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن، له حاڵێکدا خوا زانایه به‌هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، خوا به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگاداره؟
Verse 17 — Surah Al-Hujurat 49:17
ئه‌وانه‌منه‌ت ده‌که‌ن به‌سه‌ر تۆدا که‌گوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منه‌ت مه‌که‌ن به‌سه‌رمدا له‌سه‌ر موسڵمان بوونه‌که‌تان، به‌ڵکو خوا منه‌ت ده‌کات به‌سه‌ر ئێوه‌دا که‌هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن
Verse 18 — Surah Al-Hujurat 49:18
بێگومان خوا نهێنی و شاراوه‌کانی ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجانی ده‌ده‌ن