Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 50 - Qaf
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Qaf 50:1
چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. سوێند به‌م قورئانه که‌خاوه‌نی ڕێز و شکۆمه‌ندی یه (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی له‌لایه خواوه
Verse 2 — Surah Qaf 50:2
خه‌ڵکی، باوه‌ڕیان نه‌کرد، به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌خۆیان نێردراوه تادایان بچڵه‌کێنێت و بێداریان بکاته‌وه، جا کافران وتیان: ئه‌مه‌شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه وتیان
Verse 3 — Surah Qaf 50:3
ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو ده‌بینه‌وه؟! دوای مردن گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردیگاریش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێت)
Verse 4 — Surah Qaf 50:4
به‌ڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک که‌مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره‌لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاک، ئێمه تۆمارگه‌ی تایبه‌تیمان هه‌یه، که‌هه‌موو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک له‌بارنی ئه‌وانه‌وه‌له‌ئێمه شاراوه‌و بزر نیه
Verse 5 — Surah Qaf 50:5
به‌ڵام ئه‌مانه‌دژی ڕاستین و بڕوایان پێ نه‌هێناوه‌کاتێک بۆیان هات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ئه‌وانه‌له‌سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاڵۆزدا ده‌ژین (هه‌ر ڕۆژه‌ی قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن)
Verse 6 — Surah Qaf 50:6
ئایا ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌له‌و ئاسمانه‌ی که‌به‌راسه‌ریانه‌وه‌یه: چۆنمان دروست کردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌به‌جۆرێک هیچ که‌م و کووڕی و که‌لێنێکی تێدا نی یه؟
Verse 7 — Surah Qaf 50:7
هه‌روه‌ها زه‌ویمان ڕاخستووه‌و بڵاومان کردۆته‌وه و کژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه‌و له‌هه‌موو جۆره ڕوه‌کێکی جوان و ڕازاوه‌مان تیادا ڕواندووه
Verse 8 — Surah Qaf 50:8
ئه‌مانه‌هه‌ر هه‌مووی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی دڵ و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌به‌لای ئێمه‌دا دێنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌یان مه‌به‌سته
Verse 9 — Surah Qaf 50:9
له‌ئاسمانه‌وه‌ئاوێکی به‌پیت و به‌ره‌که‌تمان هه‌رده‌م دابه‌زاندووه‌جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌چه‌نده‌ها باخ و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و کشتوکاڵانه‌ی که‌دره‌و ده‌کرێن ئه‌روێنین
Verse 10 — Surah Qaf 50:10
هه‌روه‌ها دارخورمای قه‌شه‌نگ و بڵند سه‌ری هه‌ڵدا، که‌هێشووه خورمای جوان و له‌سه‌ر یه‌ک و ڕیزکراو ده‌گرێت
Verse 11 — Surah Qaf 50:11
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌کان... هه‌ر به‌و ئاو‌و بارانه‌شوێنه مردووه‌کان زیندووده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر ئاوه‌هایش له‌دوای مردن ئێوه له‌خاک دێنه ده‌ره‌وه
Verse 12 — Surah Qaf 50:12
پێش ئه‌مانیش، قه‌ومی نوح، پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆزانی... هه‌روه‌ها خاون بیره‌کان و هۆزی تمود یش
Verse 13 — Surah Qaf 50:13
هه‌روه‌ها قه‌ومی هود و فیرعه‌ون و براکانی لوط، (واته: قه‌ومه‌که‌ی)
Verse 14 — Surah Qaf 50:14
خاوه‌ن باخه‌چڕه‌کان و قه‌ومه‌که‌ی تبع یش، (که‌یه‌کێک بووه‌له‌پاشاکانی ده‌وڵه‌تی حمیه‌ری لم یه‌مه‌ن)... هه‌ر یه‌کێک له‌وان باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌شایسته‌ی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێمه بوون
Verse 15 — Surah Qaf 50:15
ئایا ئێمه له‌سه‌ره‌تا و یه‌که‌م جاردا که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌مان دروست کرد ماندوو بووین و گیروگرفت هاته‌رێمان؟! نه‌خێر ماندوو نه‌بووین، به‌ڵکو ئه‌وان له‌گوماندا به‌رامبه‌ر به دروست بوونه‌وه‌یه‌کی تازه
Verse 16 — Surah Qaf 50:16
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاده‌میزادمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت... ئێمه له‌شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین
Verse 17 — Surah Qaf 50:17
کاتێک دوو فریشته چاودێره‌که‌ی ئاده‌میزاد که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون، (هه‌موو گوفتارو کردارێکی تۆمار ده‌که‌ن به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو)
Verse 18 — Surah Qaf 50:18
هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات
Verse 19 — Surah Qaf 50:19
ئه‌ی ئینسان، ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کاندا، ئه‌وسا پێت ده‌وترێت: ئا ئه‌وه‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت
Verse 20 — Surah Qaf 50:20
له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌چوردا، ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌وو ئاگادار کردنه‌وه‌کانه
Verse 21 — Surah Qaf 50:21
ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه، یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه
Verse 22 — Surah Qaf 50:22
به‌یه‌که‌یه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان ده‌وتڕێت: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌نا ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه
Verse 23 — Surah Qaf 50:23
فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت: هه‌رچی کاروکرده‌وه‌ی ئه‌م ئاده‌می یه هه‌یه هه‌مووی ئه‌وه‌ته‌لای من و یاداشت و تۆمارم کردووه
Verse 24 — Surah Qaf 50:24
(دوای لێپرسینه‌وه، خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که) هه‌رچی کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه
Verse 25 — Surah Qaf 50:25
ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کی ده‌کرد، مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد، خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه
Verse 26 — Surah Qaf 50:26
ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی... که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و ئاده‌می یه فڕێ بده‌نه‌ناو سزای سه‌خته‌وه
Verse 27 — Surah Qaf 50:27
هاوه‌ڵه شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه، من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه، خۆی تاوانباره، به‌ڵام خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو
Verse 28 — Surah Qaf 50:28
(جا ئه‌وکاته‌ی شه‌یتان و ئاده‌میزاد لای خوادا ده‌بێته کێشه‌یان، خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن، به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌به‌رچاوتان و، پێم ڕاگه‌یاندبوون
Verse 29 — Surah Qaf 50:29
ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.... من هێچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم
Verse 30 — Surah Qaf 50:30
ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی تر ماوه‌خه‌ڵکی زیاتر نیه؟
Verse 31 — Surah Qaf 50:31
له‌ولایشه‌وه به‌هه‌شت نزیک خراوه‌ته‌وه‌له‌خواناس و پارێزکارو باوه‌ڕداران، بێ ئه‌وه‌ی دوور بێت لێیان، ده‌وترێت
Verse 32 — Surah Qaf 50:32
ئه‌مه‌ئه‌و به‌ڵێنه بوو پێتان درابوو، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌زۆر ته‌وبه‌کارو خۆپارێزن له‌گوناهو نافه‌رمانی خوا
Verse 33 — Surah Qaf 50:33
هه‌ر که‌س له‌خوای میهره‌بان بترسێت و له‌په‌نهاندا خۆی له‌گوناه بپارێزێت و به‌دڵێکی به‌ئاگا و ته‌وبه‌کاره‌وه‌بۆ باره‌گای خوا بگه‌ڕێته‌وه... (جا به‌و به‌خته‌وه‌ڕانه ده‌وترێت)
Verse 34 — Surah Qaf 50:34
بفه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی وهێمنیدا، ئا ئه‌وه‌ئیتر ڕۆژی نه‌مریی و نه‌بڕاوه‌یه
Verse 35 — Surah Qaf 50:35
هه‌رچیش داوای ده‌که‌ن و حه‌زی لێ ده‌که‌ن بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، زۆر له‌وه‌ش زیاترمان لایه
Verse 36 — Surah Qaf 50:36
خۆ ئێمه چه‌نده‌ها هۆزو نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وانمان له‌ناو برد، که‌ئه‌وان له‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتترو به‌تواناتر بوون... خۆ ئه‌وان به‌شاره‌کان و شوێنه‌واره‌کاندا گه‌ڕاوان و تێپه‌ر بوون، ئایا هیچ ده‌ربازبوونێک له‌سزاکانیان به‌دی کرد؟
Verse 37 — Surah Qaf 50:37
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا یاده‌وه‌ری هه‌یه بۆ که‌سێک دڵێکی زیندووی هه‌نێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت، له‌کاتێکدا ئاماده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداریی و کردنی هه‌موو کارێکی دروست
Verse 38 — Surah Qaf 50:38
به‌ڕاستی ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌شه‌ش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ ماندویه‌تیه‌کیش ڕوی تێ نه‌کردین
Verse 39 — Surah Qaf 50:39
جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆتا بگره‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی و نادروستیانه‌وه که‌ده‌یڵێن و دێته ڕێت، (بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌بۆت پێش ده‌هێنن)، پێش خۆر هه‌ڵاتن و پێش ئاوابوونی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردیگارت بکه
Verse 40 — Surah Qaf 50:40
له‌شه‌وگاریشدا ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژه‌کانیش
Verse 41 — Surah Qaf 50:41
گوێش به‌چاکی ڕابگره!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ ده‌کات له‌شوێنێکی نزیکه‌وه
Verse 42 — Surah Qaf 50:42
ئه‌و ڕۆژه ده‌نگێکی زۆر به‌رز و سامناک به‌ڕاستیی ده‌بیستن، دیاره که‌ئه‌وه‌رۆژی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌توێی خاک‌دا
Verse 43 — Surah Qaf 50:43
به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و ده‌شیان مرێنین، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه
Verse 44 — Surah Qaf 50:44
ڕۆژێک دێت زه‌وی له‌ئاستی ئه‌وان شه‌ق ده‌بات و خه‌ڵکی له‌گۆڕه‌کانیان به‌گورجی دێنه ده‌ره‌وه.... ئا ئه‌وه‌کۆ کردنه‌وه‌یه‌که لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه (بۆ لێپرسینه‌وه)
Verse 45 — Surah Qaf 50:45
ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئێمه چاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌ده‌یڵێن و چۆن دژایه‌تی ئه‌م ڕاستی یه ده‌که‌ن!... خۆ تۆ زۆردارنیت به‌سه‌ریانه‌وه تا باوه‌ڕیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت.. که‌واته‌تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌که‌به‌قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌یت که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن