Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 51 - Adh-Dhariyat
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah Adh-Dhariyat 51:1
سوێند به‌و ڕه‌شه‌با و ئه‌و بایه‌ی که‌هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت و په‌خشی ده‌کاته‌وه، یان ته‌پ و تۆز به‌رز ده‌کاته‌وه (که‌ڕۆڵی هه‌یه له‌باران بارایندا)
Verse 2 — Surah Adh-Dhariyat 51:2
ئینجا به‌هه‌ڵگرانی باری قورس و گران (له‌هه‌ڵمی ئاو)
Verse 3 — Surah Adh-Dhariyat 51:3
هه‌روه‌ها به‌و هه‌ورانه‌ک ه‌به‌ئاسانی به‌ئاسماندا له‌شوێنێکوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند به‌و که‌شتیانه‌ی به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئاودا دێن و ده‌چن
Verse 4 — Surah Adh-Dhariyat 51:4
ئینجا سوێند به‌و فریشتانه‌ی که‌کاروبار دابه‌ش ده‌که‌ن
Verse 5 — Surah Adh-Dhariyat 51:5
به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێتان دراوه‌ڕاسته‌و هه‌ر دێته دی
Verse 6 — Surah Adh-Dhariyat 51:6
بێگومان ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌ش هه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌یه
Verse 7 — Surah Adh-Dhariyat 51:7
سوێند به‌ئاسمانی خاوه‌ن ڕێگه‌و ڕێک و پێک و ڕازاوه
Verse 8 — Surah Adh-Dhariyat 51:8
بێگومان ئه‌ی خوانه‌ناسان ئێوه له‌گوفتارێکی بێ سه‌روبندان که‌دووره له‌ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌وه
Verse 9 — Surah Adh-Dhariyat 51:9
ئه‌و که‌سه‌ی له‌زانستی خوادا لادراو ه‌به‌هۆی تاوانیه‌وه له‌باوه‌ڕ هێنان لاده‌درێت
Verse 10 — Surah Adh-Dhariyat 51:10
ده‌ک به‌کوشتچن درۆزن و بوختانچیه‌کان
Verse 11 — Surah Adh-Dhariyat 51:11
ئه‌وانه‌ی که‌له‌گومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن
Verse 12 — Surah Adh-Dhariyat 51:12
به‌گاڵته و ته‌ڵفیسیه‌وه ده‌ڵێن یان ده‌پرسن: ڕۆژی قیامه‌ت که‌ی پێش دێت؟
Verse 13 — Surah Adh-Dhariyat 51:13
ئه‌و ڕۆژه که‌به‌رپا ده‌بێت به‌ئاگر ده‌برژێنرێن
Verse 14 — Surah Adh-Dhariyat 51:14
پێیان ده‌وترێت: بچێژن ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌به‌سه‌ر خۆتان هێنا، ئه‌مه‌ئه‌و سزا‌و ئازاره‌یه که‌به‌گاڵته‌وه په‌له‌تان له‌پێشهاتنی ده‌کرد
Verse 15 — Surah Adh-Dhariyat 51:15
به‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر
Verse 16 — Surah Adh-Dhariyat 51:16
ئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون
Verse 17 — Surah Adh-Dhariyat 51:17
له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)
Verse 18 — Surah Adh-Dhariyat 51:18
له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت)
Verse 19 — Surah Adh-Dhariyat 51:19
له‌ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌داریان ته‌رخان کردبوو
Verse 20 — Surah Adh-Dhariyat 51:20
بێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خوا) بۆ که‌سانێک که‌به‌شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن
Verse 21 — Surah Adh-Dhariyat 51:21
هه‌روه‌ها له‌خودی خۆشتاندا (له‌هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له‌هه‌موو ئه‌ندامێکداو، له‌هه‌موو کۆئه‌ندامێکدا، له‌رۆح ونه‌فس و عه‌قڵدا... هتد به‌ڵگه‌ی بێ سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه‌بۆ بینایتان ناخه‌نه‌کار
Verse 22 — Surah Adh-Dhariyat 51:22
سه‌رچاوه‌ی ڕزق و ڕۆزیتان له‌ئاسمانه‌وه‌یه (له‌خوا داوابکه‌ن) هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که‌به‌ڵێنتان پێدراوه
Verse 23 — Surah Adh-Dhariyat 51:23
سوێند به‌په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، ئه‌و به‌ڵێنانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن ئێوه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌که‌ن
Verse 24 — Surah Adh-Dhariyat 51:24
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا هه‌واڵی میوانه به‌ڕێزه‌کانی ئیبراهیمت پێنه‌گه‌یشتووه؟
Verse 25 — Surah Adh-Dhariyat 51:25
کاتێک چوون بۆ سه‌ردانی و وتیان: سڵاو، ئه‌ویش وتی، سڵاو له‌ئێوه‌ش بێت، هه‌رچه‌نده‌ناتانناسم
Verse 26 — Surah Adh-Dhariyat 51:26
ئه‌وسا ئیتر خۆی دزیه‌وه چوو به‌هاوکاری خێزانی گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی (سه‌ری بڕی و سووریانکرده‌وه و) هێنای
Verse 27 — Surah Adh-Dhariyat 51:27
بردی و لێی نزیک کردنه‌وه،، فه‌رمووی لێکردن که‌بینی ناخۆن، وتی: ئه‌وه‌نا فه‌رموون، ئه‌وه‌ناخۆن؟
Verse 28 — Surah Adh-Dhariyat 51:28
ئیبراهیم ترسێکی لێ‌نیشت (چونکه‌وای زانی شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه) بۆیه خچرا وتیان: مه‌ترسه‌ئێمه فریشته‌یه، مژده‌شیان پێده‌به‌خشێت
Verse 29 — Surah Adh-Dhariyat 51:29
خێزانه‌که‌ی قریوه‌یه‌کی کرد و ده‌نگی لێ به‌رز بۆوه و ده‌ستی به‌ئاسته‌م دا به‌روومه‌تی خۆیدا (وه‌کو داب و نـریتی ئافره‌تان له‌کاتی سه‌رسامیدا) وتی: پیریژنێکی نه‌زۆک، چۆن منداڵی ده‌بێت؟
Verse 30 — Surah Adh-Dhariyat 51:30
فریشته‌کان وتیان: ئه‌وه‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌و ئه‌و زاتێکی دانا و زانایه
Verse 31 — Surah Adh-Dhariyat 51:31
ئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگه له‌و مژده‌یه چ کارێکی گرنگتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
Verse 32 — Surah Adh-Dhariyat 51:32
فریشته‌کان وتیان: بڕاستی ئێمه ڕه‌وانه‌کراوین بۆ گه‌لێکی تاوانبار و تاوانکار
Verse 33 — Surah Adh-Dhariyat 51:33
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رد بارانیان بکه‌ین به‌به‌ردێک که‌له‌قوڕ دروست کراوه
Verse 34 — Surah Adh-Dhariyat 51:34
هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌نیشانه‌دارن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ ناپوخت و له‌سنوور درچووه‌کان
Verse 35 — Surah Adh-Dhariyat 51:35
جا هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو له‌ئیمانداران ده‌رمانکردن و ڕزگارمان کردن
Verse 36 — Surah Adh-Dhariyat 51:36
له‌ماڵه موسوڵمانێکیش زیاترمان به‌دی نه‌کرد
Verse 37 — Surah Adh-Dhariyat 51:37
(له‌پاشان ئه‌و شوێنه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک کاول کرد)، کردمانه‌په‌ند و به‌ڵگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سزای به‌ئێشی ئێمه ده‌ترسن
Verse 38 — Surah Adh-Dhariyat 51:38
له‌به‌سه‌رهاتی موسایشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه که‌ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به‌موعجزه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌وه
Verse 39 — Surah Adh-Dhariyat 51:39
ئه‌ویش پشتی هه‌لکرد به‌هۆی سه‌ربازو دار‌و ده‌سته‌که‌یه‌وه‌و وتی (ئه‌م فرستاده‌یه) جادووگه‌ره، یان شێته
Verse 40 — Surah Adh-Dhariyat 51:40
جا ئێمه‌ش خۆی و سه‌ربازه‌کانیمان گرفتار کرد و پێچاماننه‌وه و فڕێمان دانه‌ده‌ریاوه، له‌کاتێکدا ئه‌و لۆمه‌کراوه
Verse 41 — Surah Adh-Dhariyat 51:41
هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی عادیش‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رکه‌شیان بایه‌کی بێ خێرمان هه‌ڵکرده سه‌ریان
Verse 42 — Surah Adh-Dhariyat 51:42
ئه‌و بایه هه‌ر شوێنێک و هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێکدا بڕۆیشتایه وازی لێ نه‌ده‌هێنا هه‌تا بێ که‌ڵکی ده‌کرد و وه‌ک شتێکی فڕێ دراوی لێ ده‌کرد
Verse 43 — Surah Adh-Dhariyat 51:43
هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی پمودیشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک پێیان وترا: تا ماوه‌یه‌ک ڕابوێرن
Verse 44 — Surah Adh-Dhariyat 51:44
ئه‌وانیش له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون، کت‌وپڕ بروسکه‌یه‌ک پێچانیه‌وه وبه‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه ده‌یانروانی
Verse 45 — Surah Adh-Dhariyat 51:45
ئیتر نه‌یانتوانی هه‌ڵسنه‌وه و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون
Verse 46 — Surah Adh-Dhariyat 51:46
پێشتریش هۆزی نوح به‌ڕاستی هه‌ر تاوانبار‌و خوانه‌ناس ولارو وێربوون (ئه‌وانیشمان به‌زریانه‌که له‌ناوبرد)
Verse 47 — Surah Adh-Dhariyat 51:47
ئێمه ئاسمانمان به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆمان دروست کرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌ی ده‌که‌ین و فراوانی ده‌که‌ین. (ئه‌مه‌ئاماژه‌یه بۆ ڕاستیه‌کی زانستی که‌زاناکانی گه‌ردوونناسی ده‌یسه‌لمێنن)
Verse 48 — Surah Adh-Dhariyat 51:48
زه‌ویشمان ڕاخستووه (ژیانمان له‌سه‌ری ئاسان کردووه) به‌ڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربه‌جێیه
Verse 49 — Surah Adh-Dhariyat 51:49
له‌هه‌موو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردوه (له‌جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕوه‌ک و بێ گیاندا، له‌هه‌موو شتێکی ماددی و مه‌عنه‌ویدا) بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن
Verse 50 — Surah Adh-Dhariyat 51:50
به‌په‌له‌و گورج و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا، بۆ هه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه، دڵنیاش بن که‌من (واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه‌ترسێنه‌رێکی ئاشکرام ئه‌گه‌ر یاخی و سه‌رکه‌ش بن
Verse 51 — Surah Adh-Dhariyat 51:51
هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای خوا، چونکه من به‌ڕاستی نێردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن خواوه
Verse 52 — Surah Adh-Dhariyat 51:52
هه‌ر نا به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه، خوانه‌ناسان نه‌یانوتبێت جادووگه‌ره، یان شێته
Verse 53 — Surah Adh-Dhariyat 51:53
سه‌یره! ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه، نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌وانه‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن
Verse 54 — Surah Adh-Dhariyat 51:54
تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) گوێیان مه‌ده‌رێ چونکه تۆ لۆمه‌کراو نابیت (له‌سه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنانیان)
Verse 55 — Surah Adh-Dhariyat 51:55
به‌ڵکو تۆ هه‌میشه ئامۆژگاریان بکه، چونکه‌به‌ڕاستی ئامۆژگاری سوود به‌ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێت
Verse 56 — Surah Adh-Dhariyat 51:56
بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن
Verse 57 — Surah Adh-Dhariyat 51:57
نه‌رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه
Verse 58 — Surah Adh-Dhariyat 51:58
چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وه
Verse 59 — Surah Adh-Dhariyat 51:59
بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌تۆڵه‌و سزای زۆرمان بۆ ئاماده‌کردوون، هه‌روه‌ک چۆن بۆ هاوه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان ئاماده‌مانکردووه، ده‌با ئیتر په‌له‌م لێنه‌که‌ن (چونکه‌به‌م زوانه‌یه‌خه‌یان ده‌گرێت)
Verse 60 — Surah Adh-Dhariyat 51:60
ئینجا وه‌یل و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌رێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسیان گرتۆته‌به‌ر له‌و ڕۆژه‌ی که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه‌و به‌م زووانه‌پێش دێت