Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 52 - At-Tur
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah At-Tur 52:1
سوێند به‌کێوی _ طور _ (که‌خوای گه‌وره‌گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موسادا له نزیکی ئه‌نجامدا)
Verse 2 — Surah At-Tur 52:2
سوێند به‌کتێبی نوسراو که (لوح المحفوظه)
Verse 3 — Surah At-Tur 52:3
که‌له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌نگی گرنگدایه
Verse 4 — Surah At-Tur 52:4
سوێند _ به‌که‌عبه_ که‌هه‌میشه ئاوه‌دانه به نوێژكه‌ران، وه (ئه‌وانه‌ی بۆ حه‌ج و عه‌مره‌ده‌چن) هه‌روه‌ها (بیت المعمور) شوێنێکه له‌ئاسمانی حه‌وته‌م که‌دیاریکراوه بۆ خواپه‌رستی فریشته‌کان هه‌روه‌ک چۆن که‌عبه پیرۆزه لای ئیمانداران، (له‌فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست و دروستدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه)
Verse 5 — Surah At-Tur 52:5
هه‌روه‌ها سوێند به‌سه‌قفی به‌رزو بڵند (که‌ئاسمان ده‌گرێته‌وه، خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت سه‌رنجمان ڕاکێشێت بۆ لای)
Verse 6 — Surah At-Tur 52:6
سوێند به‌ده‌ریای پڕ له‌ئاو یان ده‌ریای داگیرساو (که‌قیامه‌ت داده‌گرسێت و ده‌ته‌قێته‌وه)
Verse 7 — Surah At-Tur 52:7
(په‌روه‌ردگاری مه‌زن سوێند به‌و هه‌موو شتانه‌ده‌خوات، ئینجا ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی سزا‌و ئازاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر پێش دێت
Verse 8 — Surah At-Tur 52:8
که‌سیش ناتوانێت به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت
Verse 9 — Surah At-Tur 52:9
ئه‌و ڕۆژه ئه‌ستێره وهه‌سه‌ره‌کانی ئاسمان هه‌موو به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن، (خوای گه‌وره‌تێکیان ده‌دات وهه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێت)
Verse 10 — Surah At-Tur 52:10
کێوه‌کانیش له‌جێی خۆیان ده‌جوڵێن و ده‌ڕۆن، (وه‌ک خۆری، وه‌ک هه‌ور، زه‌ویان پێ ته‌خت ده‌کرێت)
Verse 11 — Surah At-Tur 52:11
که‌واته واوه‌یلا و هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌حه‌ق و ڕاستی نه‌کرد و به‌درۆیان ده‌زانی له‌و ڕۆژه‌دا
Verse 12 — Surah At-Tur 52:12
ئه‌وانه‌ی که‌رۆچووه و گاڵته ده‌که‌ن به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر و قورئان
Verse 13 — Surah At-Tur 52:13
رۆژێک دێت به‌توندی پاڵیان پێوه ده‌نرێت بۆ ناو دۆزه‌خ (ده‌نگ له‌سینه‌وه‌یانه‌وه دێت ئه‌وه‌نده‌پاڵه‌که تونده)
Verse 14 — Surah At-Tur 52:14
پێیان ده‌وترێت ئه‌مه‌ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه‌یه که‌کاتی خۆی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌گاڵته‌تان گرتبوو
Verse 15 — Surah At-Tur 52:15
باشه، ئه‌مه‌جادووه‌نیشانتان ده‌درێت یان ئێوه ڕاستی نابینن؟
Verse 16 — Surah At-Tur 52:16
ده‌بێت بچنه‌ناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕاده‌گرن یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان هه‌ر ده‌درێته‌وه که‌ده‌تانکرد
Verse 17 — Surah At-Tur 52:17
له‌ولاشه‌وه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌له‌دنیادا خواناس و دینداربوون، له‌باخه‌کانی به‌هه‌شت و ناز و نیعمه‌تدا، ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی ده‌به‌نه‌سه‌ر
Verse 18 — Surah At-Tur 52:18
زۆر که‌یف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردیگاریشیان له‌سزاو تاڵاوی دۆزه‌خ پاڕاستونی
Verse 19 — Surah At-Tur 52:19
پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت له‌پاداشتی کرده‌وه‌ی چاک و ڕێک و پێکتاندا
Verse 20 — Surah At-Tur 52:20
(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت) پاڵیان داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌رازاوه‌کان، که‌به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمه هاوسه‌رانی حۆری چاوگه‌شه‌مان لێ ماره‌کردوون
Verse 21 — Surah At-Tur 52:21
جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و نه‌وه‌کانیشیان به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون، ئه‌وانه‌له‌به‌هه‌شتدا پێک شاد ده‌که‌ینه‌وه (تا کامه‌رانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌پله‌ی به‌رزیان ده‌ستکه‌وتووه‌دایان به‌زێنین بۆ پله‌ی نزمتر، چونکه‌ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی که‌س که‌م ناکه‌ینه‌وه (ئه‌گه‌ر زیادی نه‌که‌ین) له‌هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سه‌بارمته‌ی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی
Verse 22 — Surah At-Tur 52:22
به‌رده‌وام حه‌زیان له‌هه‌ر میوه و گۆشتێک بێت پێشکه‌شیان ده‌که‌ین
Verse 23 — Surah At-Tur 52:23
به‌دڵ خۆشیه‌وه له‌کاسی تایبه‌تیدا شه‌راب ده‌نۆشن، جار جار بۆ خۆشی له‌یه‌کتری ده‌سێنن، دوور له‌ره‌فتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یه‌کتر
Verse 24 — Surah At-Tur 52:24
هه‌روه‌ها منداڵانی جوان و ئێسک سووک به‌ده‌وریاندا دێن و خزمه‌تیان ده‌که‌ن ده‌ڵێی مرواری پاک و بێگه‌ردن
Verse 25 — Surah At-Tur 52:25
(جا دوای ئه‌و عه‌یش و نۆش و که‌یف و ئاهه‌نگه) ڕووده‌که‌نه‌یه‌کترو ده‌سته‌ده‌سته‌له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، پرسیار له‌رابوردوی یه‌کتر ده‌که‌ن (دیاره هه‌رکه‌سه‌له‌و به‌یه‌کگه‌یشتنانه‌دا به‌شێک له‌سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوه‌ڵ و میوانی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستدا، که‌به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو تۆمارکراوه)
Verse 26 — Surah At-Tur 52:26
سه‌ره‌نجام هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڕاستی (کارێکی چاکمان ده‌کرد سوپاس بۆ خوا) چونکه‌کاتی خۆی که‌له‌ناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌تمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌به‌زه‌ییش بووین له‌ناویاندا و مه‌به‌ستمان بوو ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه خواناس بن
Verse 27 — Surah At-Tur 52:27
به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌خوای میهره‌بانیش لای ڕه‌حمه‌تی لێ کردینه‌وه و منه‌تباری کردین و له‌سزای دۆزه‌خی پڕئێش پاڕاستینی
Verse 28 — Surah At-Tur 52:28
به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی هاناو هاوارمان هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بردو ده‌مانپه‌رست، چونکه‌بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌خوایه‌کی چاکه‌خوازو میهره‌بان و دلۆڤانه
Verse 29 — Surah At-Tur 52:29
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری ئه‌وخه‌ڵکه بکه، چونکه‌به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه‌نه‌فاڵچیت، نه‌شێتی
Verse 30 — Surah At-Tur 52:30
خوانه‌ناس و دڵڕه‌قه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌شاعیرێکه و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌که‌ین
Verse 31 — Surah At-Tur 52:31
پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێم (بزانین سه‌رئه‌نجام کێ سه‌رده‌که‌وێت، کێ سه‌رفرازه؟)
Verse 32 — Surah At-Tur 52:32
ئایا پیاوه ژیره‌کانیان پێیان ده‌ڵێت: ئه‌و قسه‌ناڕه‌وایانه بکه‌ن، نه‌خێر ئه‌مانه‌هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟
Verse 33 — Surah At-Tur 52:33
یان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتووه، نه‌خێر ئه‌وانه، هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن)
Verse 34 — Surah At-Tur 52:34
(ده‌ی که‌واته‌خۆ ئه‌وانیش قسه‌زان و لێزانن) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ک ئه‌م قورئانه‌بهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟
Verse 35 — Surah At-Tur 52:35
ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟
Verse 36 — Surah At-Tur 52:36
یان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌هه‌ر دڵنیا نابن
Verse 37 — Surah At-Tur 52:37
یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته؟! یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنووره؟ (تا ئاوا بوێرن له‌خوا یاخی بن؟)
Verse 38 — Surah At-Tur 52:38
یان ئه‌وانه‌په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون، تا گوێ له‌نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟! ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (ئه‌وسا مله‌جه‌ڕی بکه‌ن)
Verse 39 — Surah At-Tur 52:39
ئایا ئه‌وه‌ڕاسته‌که‌کچان، نه‌وه‌ی خوابن و کوڕانیش نه‌وه‌ی ئێوه؟! (به‌مه‌رجێک خۆیان له‌کچان بێزاربوون، به‌ڵام بۆ خوا به‌ره‌وایان بینیوه؟)
Verse 40 — Surah At-Tur 52:40
یان ئه‌وه‌یه داوای کرێ و پاره‌یان لێ ده‌که‌یت، تا بارێکی گران بده‌ی به‌کۆڵیانداو پێیان هه‌ڵنه‌سوڕێت
Verse 41 — Surah At-Tur 52:41
یان ئه‌وه‌یه که‌نهێنی و شاراوه‌کان لای ئه‌وانه‌و، ئه‌وان یاداشتی خه‌ڵکی ده‌نووسن، (یان ئه‌وان بڕیاری به‌سه‌رهاته‌کان ده‌ده‌ن)؟
Verse 42 — Surah At-Tur 52:42
یان ئه‌وانه‌ده‌یانه‌وێت پیلان و ته‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن (دژی پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) ئه‌وانه‌ی که‌کافروخوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته‌ناو پیلانه‌وه و بون به‌ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه، پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه
Verse 43 — Surah At-Tur 52:43
یان ئه‌وانه‌وابیرده‌که‌نه‌وه که‌خوایه‌کی تریان جگه‌له (الله) هه‌یه؟! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا (له‌بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان)، له‌و شتانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا
Verse 44 — Surah At-Tur 52:44
خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن: هیچ نیه!! په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک
Verse 45 — Surah At-Tur 52:45
وازیان لێ بهێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که‌تایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون
Verse 46 — Surah At-Tur 52:46
ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێک فریایان ناکه‌وێت و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز نابن
Verse 47 — Surah At-Tur 52:47
بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (هه‌ست به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر ناکه‌ن له‌رووداوه‌کاندا)
Verse 48 — Surah At-Tur 52:48
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، دڵنیابه که‌تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دایت، هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بكه‌کاتێک که‌به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌سێت
Verse 49 — Surah At-Tur 52:49
له‌شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپه‌رسته و ستایشی بکه، هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن له‌چاو دیار نامێنن