Back to LanguagesPrevious ChapterNext Chapter EnglishArabicUrduHindiTamilBengali
Kurdish - Chapter 53 - An-Najm
Translation by Burhan Muhammad Amin — Permalink
Verse 1 — Surah An-Najm 53:1
سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت
Verse 2 — Surah An-Najm 53:2
هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه
Verse 3 — Surah An-Najm 53:3
قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه
Verse 4 — Surah An-Najm 53:4
ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
Verse 5 — Surah An-Najm 53:5
جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه
Verse 6 — Surah An-Najm 53:6
ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا
Verse 7 — Surah An-Najm 53:7
له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
Verse 8 — Surah An-Najm 53:8
له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
Verse 9 — Surah An-Najm 53:9
ئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو
Verse 10 — Surah An-Najm 53:10
ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو
Verse 11 — Surah An-Najm 53:11
ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی
Verse 12 — Surah An-Najm 53:12
جا ئایا ڕاسته؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟
Verse 13 — Surah An-Najm 53:13
سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبره‌ئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)
Verse 14 — Surah An-Najm 53:14
له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو
Verse 15 — Surah An-Najm 53:15
که‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه
Verse 16 — Surah An-Najm 53:16
کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه
Verse 17 — Surah An-Najm 53:17
جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
Verse 18 — Surah An-Najm 53:18
بێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی
Verse 19 — Surah An-Najm 53:19
جا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)
Verse 20 — Surah An-Najm 53:20
مه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه)
Verse 21 — Surah An-Najm 53:21
ئایا ڕه‌وایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا به‌چاک بزانن (خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت به‌عه‌قڵی چه‌وتیان ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌گینا کوڕ‌و کچ هه‌ردووک دروستکراوی خوان و پێوه‌ی ڕێز ته‌نها خواناسی و پارێزکاریه)
Verse 22 — Surah An-Najm 53:22
ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و کاته‌ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره‌له‌دادپه‌روه‌ریه‌وه و له‌سنوور ترازانه
Verse 23 — Surah An-Najm 53:23
ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه
Verse 24 — Surah An-Najm 53:24
نه‌خێر بۆ ئاده‌میزاد نی یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات، (چونکه‌ئاواته‌کانی نایه‌ته دی له‌دنیادا)؟
Verse 25 — Surah An-Najm 53:25
که‌واته‌هه‌ر خوایه خاوه‌نی دنیا وقیامه‌ت. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟)
Verse 26 — Surah An-Najm 53:26
زۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت
Verse 27 — Surah An-Najm 53:27
بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕ به‌قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه ناهێنن ناوی ئافره‌ت ده‌نێن له‌فریشته‌کان، (له‌حاڵێکدا فریشته‌کان دروستکراوانێکی تایبه‌تن)
Verse 28 — Surah An-Najm 53:28
ئه‌وانه‌له‌و باره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌کیان نیه، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌گومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه
Verse 29 — Surah An-Najm 53:29
گوێ مه‌ده‌به‌و که‌سه‌ی که‌یاخی بووه‌له‌یادو به‌رنامه‌ی ئێمه مه‌به‌ستیشی نه‌بووه‌ته‌نها ژیانی دنیایه نه‌بێت
Verse 30 — Surah An-Najm 53:30
ئه‌وانه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانن و عه‌قلیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌بڕێت، به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه که‌چاک ده‌زانێت کێ له‌رێبازه‌که‌ی لایداوه و گومڕایه کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایه‌تی گرتۆته‌به‌ر و شایسته‌ی ڕێزه
Verse 31 — Surah An-Najm 53:31
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، (تاقیتان ده‌کاته‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسێنێت له‌وانه‌ی که‌خراپه‌یان کردووه‌به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان، پاداشتی ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌یان کردووه‌به‌چاکترین شێوه بداته‌وه
Verse 32 — Surah An-Najm 53:32
ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی پێغنمبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانه، چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووه، له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، که‌واته‌خۆتان به‌چاک مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته دامه‌نێن، هه‌ر خوا ده‌زانێت کێ ته‌قای هه‌یه و پارێزکاره
Verse 33 — Surah An-Najm 53:33
جا هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وه‌ی پشتی له‌باوه‌ڕ هه‌لکرد
Verse 34 — Surah An-Najm 53:34
که‌مێکیشی به‌خشی و خێرا ده‌ستی گرته‌وه
Verse 35 — Surah An-Najm 53:35
ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌زانستی و نهێنی ده‌زانن و ئاگاداری شاراوه‌کانن و ده‌یبینن؟
Verse 36 — Surah An-Najm 53:36
ئایا ئاگادار نه‌کرابوو به‌وه‌ی له‌په‌ڕاوه‌کانی موسادا بوو؟
Verse 37 — Surah An-Najm 53:37
یان ئه‌و ئیبراهیمه‌ی که‌هه‌موو په‌یمانه‌کانی به‌جێ هێنا به‌ته‌واوی؟
Verse 38 — Surah An-Najm 53:38
(له‌و په‌ڕاوو کتێبه پیرۆزانه‌دا هاتووه): که‌هیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هه‌ڵناگرێت
Verse 39 — Surah An-Najm 53:39
به‌ڕاستی ئاده‌میزاد خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ئه‌وه‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی
Verse 40 — Surah An-Najm 53:40
بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی ده‌بینرێته‌وه له‌قیامه‌تدا
Verse 41 — Surah An-Najm 53:41
پاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی
Verse 42 — Surah An-Najm 53:42
به‌ڕاستی و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین: که‌کۆتایی ئه‌م ڕێگوزه‌ره له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌سه‌رهه‌ڵ ده‌دات
Verse 43 — Surah An-Najm 53:43
بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له‌ئاده‌میزادا به‌دیهێناوه
Verse 44 — Surah An-Najm 53:44
هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی دیارده‌ی مردن و ژیانی دروست کردووه
Verse 45 — Surah An-Najm 53:45
هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دوو جۆری دروست کردووه‌که‌نێرو مێیه
Verse 46 — Surah An-Najm 53:46
له‌نوتفه‌یه‌ک (له‌خاڵێکی زۆر بچووک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک له‌جێی خۆیدا داده‌نرێت
Verse 47 — Surah An-Najm 53:47
بێگومان له‌سه‌ر خوایشه دروست کردنه‌وه‌ی تریش
Verse 48 — Surah An-Najm 53:48
ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یبه‌خشێت
Verse 49 — Surah An-Najm 53:49
هه‌ر خوایش په‌روه‌ردگاری شیعرایه: (ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌کان په‌رستویانه، قه‌باره‌که‌ی ده، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره، یه‌ک ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌ووه دووره)
Verse 50 — Surah An-Najm 53:50
هه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد
Verse 51 — Surah An-Najm 53:51
سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن
Verse 52 — Surah An-Najm 53:52
زووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون
Verse 53 — Surah An-Najm 53:53
هه‌ر ئه‌و زاته‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد
Verse 54 — Surah An-Najm 53:54
ئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی. (به‌به‌رد باران)
Verse 55 — Surah An-Najm 53:55
جا ئیتر ئه‌ی بێ ئیمان تۆ له‌کام یه‌ک له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوودڵیت
Verse 56 — Surah An-Najm 53:56
ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌هۆشیارکه‌ره‌وانی پێشوو
Verse 57 — Surah An-Najm 53:57
(ئه‌وه‌چاک بزانن) قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیک بووته‌وه (نزیکه به‌نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که‌مردن ئه‌وه‌قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێک به‌رپا ده‌بێت هه‌مووان واهه‌ست ده‌که‌ن که‌چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته)
Verse 58 — Surah An-Najm 53:58
که‌سیش ناتونێت ئه‌و ڕۆژه ده‌ربخات و به‌رپای بکات جگه‌له‌خوای باڵاده‌ست
Verse 59 — Surah An-Najm 53:59
جا ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که‌قورئانه‌سه‌رسام ده‌بن؟
Verse 60 — Surah An-Najm 53:60
پێ ده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی که‌چاوه‌ڕێتانه)
Verse 61 — Surah An-Najm 53:61
ئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟
Verse 62 — Surah An-Najm 53:62
(ده‌ی که‌واته‌بێداربنه‌وه و داچڵه‌کێن) که‌واته‌سوژده‌بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن