Back to Languages
Kurdish - Chapter 55
Translation by Burhan Muhammad Amin
Verse 1
خوای میهره‌بان، کانگای سۆز‌و ڕه‌حمه‌ت
Verse 2
قورئانی فێری ئاده‌میزاد کردووه( فێربوون و زانینی قورئان و تێگه‌یشتن له‌فه‌رمووده‌ی خوای میهره‌بان پیرۆزترین نازو نیعمه‌ته که‌ئیماندار لێی به‌هره‌وه‌ر ببێت له‌م ته‌مه‌نه‌کورته‌ی ژیانی دنیادا)
Verse 3
هه‌ر خوا ئاده‌میزادی دروست کردووه
Verse 4
هه‌ر ئه‌ویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووه
Verse 5
خۆر‌و مانگیشی به‌حسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون له‌خولگه‌کانیاندا له‌سووڕانه‌وه‌دان
Verse 6
ئه‌ستێره و دره‌خته‌کان، ڕوه‌که‌بێ قه‌دو دره‌خته‌به‌رزه‌کان هه‌موویان، سوژده‌ده‌به‌ن بۆ دروستکاریان ( له‌نه‌خشه‌ی دیاری کراو ده‌رناچن که‌بۆیان دانراوه)
Verse 7
ئاسمانیشی به‌رزو بڵندکردۆته‌وه ( بێ کۆڵه‌که و بێ ستوون ) و ته‌رازوو پێوه‌ی بۆ هه‌موو شتێک داناوه( هه‌موو شت به‌یاسایه و هیچ شتێک به‌هه‌ڕه‌مه‌کی و به‌بێ هوده‌دروست نه‌کراوه، بۆیه، پێویسته ئاده‌میزادیش به‌رنامه‌و یاسای هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی قورئان و سووننه‌تی ڕاست و دروستدا)
Verse 8
ئێوه‌ش ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م با ته‌رازوو پێوه‌رتان ڕێکوپێک بێت و سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن
Verse 9
دادپه‌روه‌ر بن له کێشان و پێواندا، ته‌رازوو بازیی مه‌که‌ن و که‌م فرۆشی ئه‌نجام مه‌ده‌ن
Verse 10
زه‌ویشی بۆ خه‌ڵکی ڕاخستووه‌و باری هێناوه ( تا ژیانی خۆیانی تیادا به‌رنه‌سه‌ر)
Verse 11
جۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر، هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون
Verse 12
هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی خاوه‌ن کاو په‌لوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا به‌رهه‌م هێناوه
Verse 13
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 14
ئاده‌میزادی درستکردووه‌له‌قوڕێکی وشک بوو، وه‌ک فه‌خفوری
Verse 15
په‌ریه‌کانیشی له‌بڵێسه‌ی ئاگر دروست کردووه
Verse 16
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 17
خوا خاوه‌نی هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ردوو ڕۆژئاوایه
Verse 18
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 19
ئاوی دوو ده‌ریای به‌ره‌ڵا کردووه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندووه تێکه‌ڵیش نابن
Verse 20
چونکه‌له‌نێوانیاندا به‌ربه‌ستێک هه‌یه نایه‌ڵێت تێکه‌ڵ ببن ( ئه‌م دیارده‌یه له‌نێوان ده‌ریای سپی و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیداو ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای عه‌ره‌بدا ئاشکرایه)
Verse 21
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 22
له‌و دوو جۆر ده‌ریایه مرواری و مه‌رجان ده‌رده‌چن ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن)
Verse 23
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 24
هه‌رچی که‌شتی هه‌یه له‌ده‌ریاکاندا وه‌ک به‌یداخ، وه‌ک شاخ هاتوچۆ ده‌که‌ن، هه‌ر خوایش خاوه‌نیانه
Verse 25
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 26
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین، هه‌ر هه‌مووی فه‌وتاوو تیاچووه ده‌بێت بمرن
Verse 27
ته‌نها زاتی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن بڵندی و ڕێزداری تۆیه که‌ده‌مێنێته‌وه
Verse 28
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 29
هه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌رده‌وام به‌گوفتارو به‌زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیه‌کان له‌په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، هه‌موو ڕۆژێک و هه‌موو کاتێک ( ملیۆنه‌هاو ملیاره‌ها، به‌ڵکو بێ شومار تاوتۆی ده‌کات له‌بوونه‌وه‌رو له‌جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری و فریشته‌کان و... هتد)
Verse 30
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 31
ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری، ڕۆژێک دێت به‌تایبه‌ت لێتان ده‌پرسینه‌وه و دادگایتان ده‌که‌ین ( خوای باڵاده‌ست هه‌ڕه‌شه له‌م دوو ده‌سته‌یه له‌دروستکراوه‌کانی ده‌کات، که‌له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه سه‌رپشکی کردوون و ئازادی داونه‌تێ، به‌ڵام زۆربه‌یان یاخی و سه‌رکه‌شن، قوڕ به‌سه‌ر یاخیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا)
Verse 32
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 33
ئه‌ی گرۆی په‌ری و ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر ده‌توانن به‌به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ده‌رچن، ئه‌وکاره‌ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاش بن که‌ئه‌وکاره‌به‌هۆی ده‌زگای ماددی و توانای مه‌عنه‌ویه‌وه نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت
Verse 34
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 35
خۆ ئه‌گه‌ر له‌سنوور ده‌رچوون، بڵێسه‌ی ئاگرتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌دا بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن
Verse 36
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 37
کاتێک دێت ئاسمان له‌ت ده‌بێت و وه‌کو گوڵێکی سوور دێته به‌رچاو، یاخود وه‌ک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئه‌مه‌ش قۆناغێکه له‌قۆناغه‌کانی تێکچوونی)
Verse 38
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 39
ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شت ڕوون و ئاشکرایه، پرسیار له‌گوناهانی ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان ناکرێت، ( ڕه‌نگه‌ئه‌وه‌قۆناغێک بێت له‌قۆناغه‌کان، که‌به‌روخساریان جیاده‌کرێنه‌وه)
Verse 40
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 41
ئینجا تاوانکارو گوناهباران به‌رووخساریاندا ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌وسا ده‌ست گیر ده‌کرێت له‌ناوچه‌وانیان و قاچیان و گڵۆڵیان ده‌که‌ن و فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه
Verse 42
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 43
ده‌وترێت: ئه‌مه‌ئه‌و دۆزه‌خه‌یه تاوانباران بڕیاریان پێی نه‌بوو
Verse 44
جا له‌نێوان ئاگرو ئاوی گه‌رمدا که‌به‌سه‌رچاوه‌یاندا ده‌کرێت هه‌ر ده‌خولێنه‌وه
Verse 45
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 46
بۆ ئه‌و که‌سه‌ش له‌مقامی په‌روه‌ردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوه‌ئاماده‌یه
Verse 47
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 48
ئه‌و دوو باخه‌ش خاوه‌نی دار‌و دره‌ختی گه‌ڵا ناسک و جوان و بریسکه‌داره
Verse 49
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 50
دوو سه‌رچاوه‌ی له‌کانی و ئاوی سازگاریان تیادایه‌و به‌خوڕ به‌جۆگه‌له‌کاندا ده‌ڕۆن
Verse 51
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 52
له‌هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ک دوو جۆریان تیادایه
Verse 53
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 54
له‌و به‌هه‌شته‌خۆشه‌دا به‌خته‌وه‌ران له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌و جێگه و ڕێگه خۆشه‌کان، شانیان داداوه‌که‌له‌ئاوریشمی تایبه‌ت ناواخن کراوه، ( داخۆ به‌رگه‌که‌ی له‌چی بێت؟! ) لێکردنه‌وه‌ی هه‌ر میوه‌یه‌کیش نزیک و ئاسانه‌و دره‌خته‌کان خۆیان سه‌ر فرو ده‌هێنن بۆ ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه
Verse 55
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 56
له‌و به‌هه‌شته‌دا حۆری تیادایه که‌ته‌نها ته‌ماشای هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌وه‌وتووه، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری
Verse 57
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 58
ئه‌و هاوسه‌رانه‌له‌جوانی و شۆخ و شه‌نگی و قه‌شه‌نگیدا وه‌کو یاقووت و مه‌رجان وان ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن، له‌ده‌ریا ده‌رده‌هێنرێن)
Verse 59
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 60
مه‌گه‌ر پاداشتی چاکه‌ته‌نها چاکه‌نی یه؟
Verse 61
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 62
جگه‌له‌و دوو به‌هه‌شته‌ی که‌باس کرا، به‌هه‌شتی تریش ئاماده‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌پله‌و پایه‌یان وا له‌خوار خاوه‌نی دوو به‌هه‌شتی ناوبراوه‌وه
Verse 63
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 64
(ئه‌و به‌هه‌شتانه‌ش ) ئه‌وه‌نده‌سه‌وز ده‌نوێنن مه‌یله و ڕه‌ش ده‌چنه‌وه‌له‌جوانی و تۆخیدا
Verse 65
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 66
دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاویان تێدایه ( که‌دیمه‌نیان زۆر دڵفڕێنه)
Verse 67
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 68
دره‌ختی میوه‌و دارخورماو هه‌ناریان تێدایه
Verse 69
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 70
له‌و به‌هه‌شتانه‌دا حۆری جوان و شۆخ و شه‌نگ و ڕه‌وشت به‌رزی تیادایه
Verse 71
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 72
حۆری چاوگه‌ش و چاوڕه‌ش، له‌و ده‌واره‌تایبه‌تیانه‌ی که‌بۆیان ئاماده‌کراوه‌دوور ناکه‌ونه‌وه
Verse 73
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 74
ئه‌و حۆریانه، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌که‌وتووه، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری
Verse 75
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 76
شانیان داداوه‌له‌سه‌ر پشتی سه‌وزوبای جوان و دۆشه‌کی نایاب و ڕازاوه
Verse 77
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
Verse 78
موباره‌ک و به‌رزو به‌ڕێزه ناوی په‌روه‌ردگاری تۆ، چونکه‌ئه‌و زاتێکه خاوه‌نی به‌رزی و بڵندی و ڕێزی بێ سنووره‌بۆ ئیمانداران