ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند‌و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی په‌خت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه خوا، نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات، نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجه‌نگه دژی کافر و دووڕوه‌کان و توند‌و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه شوێنیان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رنجامێکی خواپه
هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو